2025-05-03   285     
رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی سوری سورەیا ئۆندەر بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە ٢٧ـی شووباتدا، لە دوا دیدارماندا دوا ڕستەی کە بۆ بانگەوازەکەمان زیادمان کرد، بە دەستی خۆی تۆماری کردبوو و دەیویست خۆی بیخوێنێتەوە.
ئاوێنە: لە پەیامێکدا ناونیشانی"بە یادی سری سورەیا ئۆندەری ئازیز" عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان رایگەیاند، بە ژیانئاوایی سری سورەیا ئۆندەری ئازیز، خەمێکی قووڵ لە دڵماندا نیشتەجێ بوو، ئەو کەسێکی زۆر بەڕێز بوو، ڕۆڵەیەکی ڕاستەقینەی گەلان بوو.،نەریتی ئەنادۆڵ و تورکمان ڕۆڵەیەکی گەورەی لەدەست دا، هەموو کۆمەڵگاکانی ناوچەکەمان و گەلەکانمان هاوڕێیەکی گەورەیان لەدەست دا. ڕێزێکی زۆرم بۆ یادی ئەو هەیە.
ئۆجالان باس لە دوای دیداری خۆی و سڕی سورەیا ئۆندەر دەکات و دەڵێت: لە ٢٧ـی شووباتدا، لە دوا دیدارماندا دوا ڕستەی کە بۆ بانگەوازەکەمان زیادمان کرد، بە دەستی خۆی تۆماری کردبوو و دەیویست خۆی بیخوێنێتەوە، کۆشش و ماندووبوونێک لەبیرنەکراوی هەبوو بۆ پێکەوە ژیان لە ئاشتیدا، کاراماییەکی وەستایانەی هەبوو بۆ گۆڕینی هەموو نەرێنییەکان بە ئەرێنی. ناسنامەیەکی ڕاستەقینەی ئاشتی و کەلتووری ئاشتی بوو.
رێبەری پەکەکە دەشڵێت: ئەو " سڕی سروەیا ئۆندەر" زۆر باش دەیزانی کە ئاشتی و پرۆسەی ئاشتی چی بە هەموومان دەبەخشێت و ئەمەش حەسرەتی گەورەی ئەو بوو. ئەم هیوایە هەرگیز ناکرێت بە تەواونەکراوی بهێڵرێتەوە، ئەوەی بۆ هەموومان گرنگە، گواستنەوەی ئەم ڕۆحەیە بۆ ئاشتی و تاجدارکردنییەتی بە ناوی سری سوورەیا ئۆندەر.
ئۆجالان پابەندبوونی هەمیشەیی بۆ یادی سڕی سورەیا ئۆندەر دەردەبڕێت و سەرەخۆشی لە خێزان، هاوڕێیانی، ئازیزانی و هەموو گەل دەکات.