کەشناسیی هەرێم: ئەگەری بارینی تاوە باران و هەورە تریشقە هەیە
  2025-05-04       116       

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە.

ئاوێنە: کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی ئایاری 2025، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینى تاوە باران و هەورە تریشقە لە کات و شوێنی جیا جیا وە لە کاتەکانى شەودا ئەگەرى لێزمە باران و هەورە تریشقە هەیە لە ناوچەکانى باکوورى هەرێم، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ جگە لە پارێزگاى دهۆک 2 پلە بەرزتر دەبێتەوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ دووشەممە 5ی ئایاری 2025، ئاسمان پەڵە هەور و لە ناوچەکانى باکوور نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى نمە باران و هەورە تریشقە بە تایبەت لە ناوچەکانى باکوور و باکوورى رۆژهەڵات، هەروەها لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووى 35 کیلۆمەتر، لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوە تۆز و خۆڵ بە تایبەت لە ناوچەکانى گەرمیان و رۆژهەڵاتى هەرێم، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ جگە لە پارێزگای سلێمانى کە کەمێک بەرزتر دەبێتەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرما:

هەولێر : 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک : 31 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان :37 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×