ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هێرشێكی ئەمریكاو ئیسرائیل دەبێت
  2025-05-04       215       

عەزیز نەسیر زادە، وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند، وەڵامیان بۆ هەر هێرشێكی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەیان دەبێت و سەرجەم بنكەكانیان لە ناوچەكە دەكەنە ئامانج.

ئاوێنە: عەزیز نەسیر زادە، ئەمرۆ یەكشەممە، لە لێدوانێكدا وتی، هیچ دوژمنایەتییەكمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە ناوچەكە نییە، بەڵام بنكەكانی ئەمریكا دەبنە ئامانجمان ئەگەر دەستدرێژی بكرێتە سەر وڵاتەكەمان.

ئاماژەی بەوەشداوە، موشەكە بالیستییەكانیان دەتوانن سیستمەكانی دژە موشەك ببڕن.

جەختیشی كردەوە، ئەگەر ئەمریكا یان ئیسرائیل هێرش بكەنە سەر وڵاتەكەمان، ئەوا بەرژەوەندییەكان و بنكە و هێزەكانی ئەو دو وڵاتە دەكەینە ئامانج لەهەر شوێنێك بن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×