هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، هێزەکانیان هێرشێکی شانەیەکی تیرۆریستی داعشیان بۆ سەر بارەگایەکی هێزەکانیان لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزور پوچەڵکردەوە، ده‌شڵێت، "بە وریاییەوە دەمێنینەوە لە دەستەبەرکردنی سەلامەتی و ئاسایشی دانیشتوانی ناوچەکە".
ئاوێنە: هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له به‌یاننامه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردوه، "شەڕڤانانمان بەرپەرچی هێرشێکیان دایەوە کە لەلایەن شانەیەکی تیرۆریستی داعشەوە دەستیپێکرابو، چه‌كداره‌كان ئاڕ پی جییان ئاڕاستەی بارەگای لیواکە کرد و شەڕڤانانمان بە دۆشکە وه‌ڵامیان دانه‌وه و پێویستی بە وەڵامدانەوەی بەهێزی هێزەکانمان هەبو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لە ژێر فشاری لێدانە یەک لە دوای یەکەکانی شەڕڤانانیان و بەرخۆدانیان، چه‌كدارانی داعش ناچاربون هەڵبێن.
هه‌سه‌ده ده‌لێت، "دوپاتی دەکەینەوە کە بە وریاییەوە دەمێنینەوە لە دەستەبەرکردنی سەلامەتی و ئاسایشی دانیشتوانی ناوچەکە، هەروەها بەردەوام دەبین لە ئەرکی خۆمان بۆ بەدواداچونی شانە تیرۆریستییەکان و پاراستنی سەقامگیری".