هەپەگە: هێرشەكانی توركیا بەردەوامن و سەربازێك لەزاپ كوژرا
  2025-05-05       118       

هەپەگە رایگەیاند، هێرشەكانی سوپای توركیا بە بەکار‌هێنانی هەمو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو بەردەوامن و لە وەڵامدانەوەی گەریلادا بۆ هێرشەكان حەفارەیەکی زرێپۆش و دۆشکەیەک تێکشێندرا و سەربازێكی توركیا كوژرا.

ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، رۆژانی 29ی نیسان و 1ی ئایار تونێلەکانی گەریلا لە ناوچەی رۆژئاوای زاپ سێ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو لەلایەن سوپای توركیاوە بۆردومان کران.

ئەوەشی خستۆتەڕو، رۆژانی ٢، ٣ و ٤ی ئایار سوپای تورکی داگیرکەر سێ جار بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردە سەر تونێلەکانی شەڕمان لە ڕۆژئاوای زاپ.

ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژانی ٢٨، ٢٩ و ٣٠ی نیسان پێنجار جار ناوچەی رۆژئاوای زاپ بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کران.

بەپێی راگەیەندراوەكە رۆژی ٢ی ئایار هەمان ناوچە جارێك بە بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراوە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە رۆژانی ١، ٢، ٣ و ٤ی ئایار ناوچەی خواكورك، زیاتر لە 13 جار و ناوچەی گارە، ٣٠٢ جار و ناوچەی مەتینا ١٢٧٨ جار و رۆژئاوای زاپ ٣٩٤ جارو  بە گشتی ١٩٨٧ جار بە چەکی قورس، تۆپ و هاوەن بۆردومان کراون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، لە نێوان ١ و ٣ی ئایاردا سوپای تورکی داگیرکەر بە حەفارە هێرشی کردە سەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە ١ی ئایار کاتژمێر ١٧:٣٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهاری هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، یەکینەی شەهید ئاخین موش بە درۆنێکی کامیکاز گورزی لە کۆنتێنەرێکی داگیرکەران دا کە سیستەمێکی ڕاداری تێدابوو وە لە پێگەی هێرشکردندا بوو، لە ئەنجامدا کۆنتێنەرەکە بەتەواوەتی لەناوبردرا.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ١ی ئایار لە کاتژمێر ٢١:٥٥دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ حەفارەیەکی زرێپۆش کە بە ئامانجی هێرشەکردن نێردرابووە سەر تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ، بە درۆنی کامیکاز لە لایەن یەکینەی شەهید ئاخین موشەوە تێکشکێندرا.

بەپێی راگەیەندراوەكە، ٢ی ئایار لە کاتژمێر ٢٠:٣٠دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لە لایەن یەکینەی شەهید ئاخین موشمانەوە بە درۆنی کامیکاز گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە بە چەکی قورس لە هێرشی سەر تونێلەکانماندا بوون لە گۆرەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا.

هەپەگە وتوشیەتی، ٣ی ئایار لە کاتژمێر ١٤:٥٥دا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لە لایەن یەکنەی شەهید ئاخین موشەوە بە درۆن چەکێکی دۆشکە لەناوبردرا کە لە دژی تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بەکاردەهێندرا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×