وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، كوێخا دێرین، دوێنێ یەكشەممە، دەستگیركراوەو ئەمڕۆ دوشەممە، روبەڕوی یاسا كرایەوە.
ئاوێنە: دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە، كوێخا دێرین گەڕاوەتەوە هەرێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی سلێمانی لەلایەن هێزێكی ئەمنییەوە دەستگیركراوە، كەمێك لەمەوبەر وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە بڵاوكردەوە.
سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر لە رونكردنەوەیەكدا وتی"دێرین ئەحمەد محەمەد ناسراو بە (دێرین عوزێری)، لەڕۆژی 4/5/2025 دەستگیرکرا و ئەمڕۆ(دوشەممە) خرایە بەردەم بەڕێز دادوەر."
وتەبێژەكەی دەزگای ئاسایش ئەوەشی خستۆتەڕو"ناوبراو لەماوەی ڕابردودا فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوەو روبەڕوی یاسا کرایەوە."