بومەلەرزەیەك لە كەركوك رویدا
  2025-05-05       215       

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، بومەلەرزەیەك لە كەركوك رویداو دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق دەڵێت، گوڕەكەی 3.6 پلە بوە بەپێوەری رێختەر.

ئاوێنە: دەستەی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سەعات 6:21 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، بومەلەرزەیەك لە دوری 26 كیلۆمەتر لە باكوری رۆژهەڵاتی كەركوك رویدا.

ئەوەشی خستۆەڕو، گوڕی بومەلەرزەكە 3.6 پلە بوە بەپێوەری رێختەر و بەقوڵایی 10 كیلۆمەترو هاوڵاتیانی ناوچەكە هەستیان پێكردوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×