وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بەكۆی دەنگ پڕۆژەی رووناكی پەسند كرا.
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە 14ـی ئایار، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران بەكۆی دەنگ، پڕۆژەی ڕووناكیی تایبەت بە پێدانی كارەبای 24 سەعاتی پەسند كرد.
زیاتر وتی، پڕۆژەی ڕووناكی بەهەردوولامان جێبەجێ دەكرێت؛ هەم خەڵك و هەم حكوومەت، چونكە هاونیشتمانیان لەمەبەدوا 80٪ پارەی كەمتر بەراورد بە ڕابردوو دەدەن.
روونی كردەوە، لیژنەیەكی باڵا بەسەرپەرشتی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیران چاودێریی پڕۆژەی ڕووناكی دەكات.