هۆشیار زێباری: كاتی ئەوەیە هەموان داوای پێكهێنانەوەی دادگای فیدراڵی بكەن
  2025-06-29       514       

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، كاتی ئەوەیە هەموان داوای سەرلەنوێ پێكهێنانەوەی دادگای فیدراڵی بكەن لەپێناو بەدیهێنانی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و دور لە بە سیاسیكردنی.

ئاوێنە: هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، ئەمشەو یەكشەممە، لە تۆڕی ئێكس نوسیویەتی، دادپەروەریی بناغەی حوكمڕانییە، دوای ئەو قەیرانە دادوەرییەی روی لە دادگای فیدراڵی كرد، ئێستا كاتی ئەوەیە هەموان داوای سەرلەنوێ پێكهێنانەوەی دادگاكە بكەن بەپێی دەستورو بەپێی ماددەی 92.

هۆشیار زێباری وتوشیەتی، ئەوشە لەپێناو بەدیهێنانی سەقامگیری سیاسی بۆ دەوڵەتی عێراق فیدراڵ و دیموكرات و یەكگرتو و بەدیهێنانی سەربەخۆیی دەەسەڵاتی دادوەری دور لە بە سیاسیكردنی.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×