ئەسکەندەر زرار برای نوسەرو وەرگێڕی کۆچکردوی کورد عەزیزگەردی بلاویکردەوە کە کتێبخانەی د. عەزیزی گەردی لە زیادکردنێکی ئاشکردا فرۆشراوە.
ئاوێنە: ئەو برایەی نوسەری دیاری کۆچکردی کورد ئاماژەی بەوە کردوە، دوێنێ کتێبخانەی نووسەر و مامۆستای کۆچکردوو د.عەزیز گەردی کە پێکهاتبوو لە ١٨٫٥١٤ کتێب و ١٫٩٣٨ گۆڤار و ئەتڵەسی گەورەی شوێنەوار، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە بڕی ١٣٦٫٠٠٠٫٠٠٠ سەت و سی و شەش ملیۆن دینار فرۆشرا.
ئاماژەی بەوەشکردوە جیا لە کتێبخانەکەی ماوەیەک پێش ئێستا خانووەکەیشی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا "مەزاد" فرۆشراوە.
فرۆشتنی ئەو کتێبخانەیە دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوەو نوسەرو رۆشنبیران ڕەخنەی لێ دەگرن، توانا ئەمینی نوسەر بڵاویکردۆتەوە "تاوانێکی گەورەو کفرێکی رۆشنبیریە کتێبخانەیەکی دانسقەو پڕ بەرهەمترینی وەرگێری کورد بفرۆشرێ!
توانا دەشڵێت: ئەو کتێبخانەیە سەروەتێکی ئەدەبی ئێمەیە و دەبو وەزارەتی رۆشنبیری یا ئەکادیمیای کوردی بیکڕێت بەروی خەڵکدا بکرێتەوە نەک ببێت بە موڵکی تایبەت.