پاشماوەی خۆراک چی لەددانەکان دەکات؟
  2025-10-16     

ئا: ئاوێنە
 
چینێکی تەنکی سپی زەردباوە بۆی ھەیە ھەندێک جار بێڕەنگ بێتء روپۆشی ددانەکان بگرێتەوە ئەمەش لەوکاتانەدا ھەستی پێدەکرێت کە ددانەکان بۆ ماوەیەک پاکء خاوێن ناکرێنەوە.

 

ئەمەش دوای ئەوە دێت لەناودەمی ھەمو مرۆڤێکدا چەندین جۆر بەکتریا ھەیە لەگەڵ پاشماوەی خۆراکی پاکنەکراوەی سەر روی ددانەکان یەکدەگرێت بەتایبەت ئەو خۆراکانەی رێژەی کاربۆھیدراتیان زۆرە وەک  (شەکر، نیشاستە، شیر، کێکء جۆرەکانی تری شیرینیء خواردنەوە گازییەکان).

ئەگەر  چینی (plaque)  چارەسەر نەکرێت دەبێتە ھۆی:
* کلۆربونی ددانەکان .
* ھەوکردنی پوکەکانء خوێن بەربونیان.
* مانەوەی بۆماوەیەکی زۆر دەبێتە ھۆی دروست بونی کلس لەسەر روی ددانەکان کە بەشتنی ئاسایی لاناچێت.
* بۆی ھەیە ئەم چینە   plaque) )  بگاتە سەر روی رەگی ددانەکانء ببێتە ھۆی زیان پێگەیاندنء کلۆربونیان.

خۆپاراستن لەدروست نەبونی چینی   ( plaque):
١-پێویستە رۆژانە بەلایەنی کەمەوە بە بەکارھێنانی فڵچەی سەر رێکء نەرم دوجار ددانەکان پاک بکرێنەوە،  بۆ ئەوەی رێگە بگرێت لەدروست بونی ئەو چینە سپیە زیانبەخشە.
٢-بۆلابردنی پاشماوەکانی خۆراک بەلایەنی کەمەوە رۆژانە جارێک پەتی ددان پاک کردنەوە بەکاربھێنە.
٣-بەکارھێنانی ھەویری ددان (معجون) کە مادەی کانزای (فلۆراید) تێدایە.
٤-سەردانکردنی پزیشکی ددان ھەمو شەش مانگ جارێک بۆ پشکنینی ددانەکان.
٥-خواردنی ژەمە خۆراکێکی گونجاو کە دەوڵەمەند بێت بەمادە ڤیتامینء کانزاکان وەکو (میوە، سەوزە، ماستء پەنیر) ئەم خۆراکانەش یارمەتیدەرە بۆئەوەی لیکی ناودەم چینی ( plaque )   کەم بکاتەوە.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ت دا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×