نرخی زێڕ جارێكی دیكه بۆ خوار چوار هه‌زار دۆلار دابه‌زی، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه نرخی دۆلار له به‌رزترین ئاستی خۆیدا له ماوه‌ی زیاتر له سێ مانگدا پته‌و بو، هاوكات خواست له‌سه‌ر زێڕ كه‌مبوه‌وه به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دابه‌زینی دیكه‌ی ڕێژه‌ی سودی ئه‌مریكا له مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12) و كه‌مبونه‌وه‌ی گرژییه بازرگانییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی كانزاكان، نرخی یه‌ك ئۆنسه زێڕی سپۆت به‌ڕێژه‌ی 0.2% دابه‌زی و گه‌یشته 3,992.23 دۆلار، هه‌روه‌ها ئاینده‌ی زێڕی ئه‌مریكی به ڕێژه‌ی 0.3% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 4001.40 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.
نرخی دۆلار به جێگیری مایه‌وه و نزیك بو له به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی سێ مانگدا، له‌كاتێكدا دابه‌شكردنه‌كه له‌ناو یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مریكادا وای له بازرگانان كرد گره‌وكردن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سود سنوردار بكه‌ن.
یه‌ده‌گی فیدراڵی ئه‌مریكا هه‌فته‌ی ڕابردو بۆ دوه‌مجار له‌مساڵدا ڕێژه‌ی سودی كه‌مكرده‌وه، به‌ڵام جیرۆم پاول، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كه‌مكردنه‌وه‌ی دیكه‌ی ئه‌مساڵ "شتێكی دیاریكراو نییه".
ئێستا وه‌به‌رهێنه‌ران به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی دامه‌زراندن له ئه‌مریكان له كۆمپانیای ADP كه بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه و پێوه‌ره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رانی كڕینی ISM له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ وه‌رگرتنی ئاماژه سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سود.
له كانزا به‌نرخه‌كانی دیكه‌شدا، نرخی زیو به‌ڕێژه‌ی 0.1% به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته 48.12 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك، پلاتینۆم به‌ڕێژه‌ی 0.1% به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته 1566.60 دۆلار و پالادیۆمیش به‌ڕێژه‌ی 1% دابه‌زیوه و گه‌یشتوه‌ته 1430.31 دۆلار.
نرخی زێڕ كه تا ئێستا له‌مساڵدا 53% به‌رزبوه‌ته‌وه، زیاتر له 8% دابه‌زیوه له به‌رزترین ئاستی تۆماركراو كه له 20ی تشرینی یه‌كه‌مدا گه‌یشتبوه.