ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخی زێڕ و زیو بۆ پێنجه‌مین خولی له‌سه‌ریه‌ك رویان له‌به‌رزبونه‌وه كرد، له‌كاتێكدا وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر به‌دوای سه‌روه‌ت و سامانی سه‌لامه‌تدا ده‌گه‌ڕان له نێوان په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی ئاسمانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، ترسی ئه‌وه‌شیان هه‌یه ململانێكان بگۆڕێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌نی ناوچه‌یی كه نادڵنیایی له بازاڕه جیهانییه‌كان زیاتر بكات.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی كانزاكان، نرخی هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك زێڕ به ڕێژه‌ی 1% به‌رزبوه‌وه گه‌یشته پێنج هه‌زار و 377 دۆلار و 21 سه‌نت، هه‌روه‌ها ئاینده‌ی زێڕی ئه‌مریكی به ڕێژه‌ی 1.5% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 5391.90 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.
سه‌باره‌ت به كانزا به‌نرخه‌كانی دیكه‌ش، نرخی یه‌ك ئۆنسه زیو به‌ڕێژه‌ی 1.4% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 90.67 دۆلار، پلاتینیۆم به‌ڕێژه‌ی 0.6% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 2316.50 دۆلار، پالادیۆمیش به‌ڕێژه‌ی 1.6% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 1795.08 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك.
به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی زێڕ هاوكات بو له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار له به‌رزترین ئاستی خۆی له ماوه‌ی زیاتر له پێنج هه‌فته‌دا، ئه‌مه‌ش پشتگیریی هه‌ستی وریاانه‌ی بازاڕ ده‌كات، له كاتێكدا كه دۆلارێكی به‌هێز به شێوه‌یه‌كی گشتی فشاری دابه‌زین ده‌خاته سه‌ر نرخی زێڕ، به‌ڵام هه‌ندێكجار ماوه‌ی گرژی و نادڵنیایی وه‌به‌رهێنه‌ران پاڵده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای هه‌ردو دۆلار و زێڕدا بگه‌ڕێن وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پێشهاته سه‌ربازییه‌كان بوه هۆی نائارامییه‌كی به‌رفراوان له ناوچه‌كه‌دا، له‌وانه‌ش زیانی گیانی له ئێران، ئیسرائیل و لوبنان، هه‌روه‌ها په‌ككه‌وتنی هاتوچۆی ئاسمانی و پچڕانی هاتوچۆی كه‌شتیوانی له ڕێگه‌ی گه‌روی هورمزه‌وه.
ئه‌م زیادبونه له كاتێكدایه كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه میدیاكانی ئێران له زاری به‌رپرسێكی سوپای پاسدارانه‌وه بڵاویانكرده‌وه، گه‌روی هورمز داخراوه، له‌گه‌ڵ هۆشداریدا كه هه‌ر كه‌شتییه‌ك هه‌وڵی به‌زاندنی ڕێڕه‌وی ئاوی ستراتیژی بدات، ده‌كرێته ئامانج.