ئا: ئاوێنە
نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق لەگەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق لەپەرلەمان بە بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگەکان، وەکو سەرککۆمار هەڵبژێردرا.
نزار محەمەد سەعید ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە.
لەساڵی 1968 لەشاری ئامێدی لەپارێزگای دهۆک لەدایکبووە.
خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لەبواری ئەندازیاریی میکانیکی لەزانکۆی موسڵ.
لە نێوان ساڵانی 1993 بۆ 2003 لەنوسینگەی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا کاریکردووە.
لە نێوان ساڵانی 2005 تاوەکو 2022 لەنوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماردا کاری کردووەو نووسینگەی چەند سەرۆککۆمارێکی بەڕێوەبردووە، لەوانە: جەلال تاڵەبانی، فوئاد مەعسوم، بەرهەم ساڵح.
ە نێوان ساڵانی 2022 بۆ 2024 وەزیری ژینگە بووە لەحکومەتی سودانی.
لە ساڵی 2024ـەوە وەک بەرپرسی نووسینگەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە بەغدا کار دەکات.
زمانەکانی عەرەبیو کوردیو ئینگلیزی شارەزایە.
خێزاندارە و باوکی 4 منداڵە.