هۆمەر محەمەد
ڕۆحی شادبێت
قسەیەکی بۆمن جێگەی تیرامان بوو لەبەرنامەیەکیدا پێموایە لەکوردسات لەگەڵ ڕانکۆ بەکر بوو وتی : (بلۆک ڕۆحی ئێمەی کووشتووە) !!
ئەمە تەنها قسەیەک نەبوو دونیایەک کێشەیەی کەڵەکە بووە.
زۆر کەباسی ئەنفال دەکەم و زۆر لێکەوتەی نەرێنی دەبەمەوە سەر ئەو تاوانە.. پێم دەڵێن.. ئۆهۆ ئەمەشت بردەوە سەر ئەنفال .. ئاخر گوندڕووخان واتای روخانی شاریش بوو. گوندنشین کاتێک پێی لەخاک و ژینگەی خۆی ترازاو لە خانووی قوڕەوە هاتە ناو خانووی بلۆکەوە، ژیانی تێکچوو مەزاج و ئەخلاق و زەوقی جارانی نەماو گۆڕا بەمرۆڤێکی تر .. لە کۆمەڵگای زۆرەملێدا ژیان بۆ گوندنشین نەشاریی بوو نەلادێی.. گوندەکان ڕووخان و شارەکان لەشار کەوتن.. ئەوەی دەسەڵاتی کوردی پیادەی کرد شوێنپێ هەڵگرتنەوەی هەمان ئەو عەقڵییەتەی جاش (موستەشار) بوو کە بەسەر شاردا باڵا دەست بوو.
هەموو کۆڵانێک بارەگای جاش و ماڵی جاش و چەکداری تێدابوو.. بەعسیەکانیش باش دەیانزانی یارییان پێبکەن تەنانەت بەعسیە ئەفەندییەکان رەفیق حزبییەکانی دەکرد بە موستەشارو فەرماندەی سرییەی جاش .. ئەوەی فاروق رەفیقی کۆچ کردوو ئاماژەی پێدەکات ئەوەیە .. لەشارخستن واتا تەسلیم بوون بەخێڵ و ئەوەش واتا لەگۆڕنانی هەستی نەتەوەیی و دامەزراوەی شارستانی.
ڕۆحی شادبێت ئەو ئاماژەی بە سیتیەکانیشدا، خۆ وەنەبێت ژیانی شقەنیشینی لەهی ئۆردگا زۆرەملێکان باشتر بێت ئەگەر لە کۆمەڵگاکاندا پابەندی کۆمەڵایەتی مابێت ئەوا لەشقەکاندا ئەو پابەندییە عەیبەیە .. تەنانەت سڵاوکردن لەدراوسێکانت جۆرە نامۆییەکت بۆ دروست دەکات و رەنگە بەلادێی و دواکەوتووت بزانن.
رۆحی فاروق رەفیق شادبێت
دەتوانم بڵێم رزگاریی بوو لە چنگ دەسەڵات و کۆمەڵگایەک، کە هیچ رێزێکی بۆ مرۆڤ نییە.. تەنها بەمەرجی خزمەتکار مرۆڤی قبووڵە نەک بە مەرجی هاوڵاتی . فاروق رەفیق سامانی نەبوو بەڵام سامانێکی جێهێشتووە، بابەکەڵکی ئەمڕۆش نەیات رۆژێک دێت بەکەڵک دێت.