ئا: ئاوێنە
بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب، یوجینی لی لەسەر ئان کارسۆن و ئەو کتێبانەی دەدوێت کە ئەم ژنە بۆ گیان لەدەستدانی منداڵەکانی نووسیوە.
کاتێک ڕاگەیەندرا کە ئان کارسۆن خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بەدەستهێناوە، نووسەر "یوجین لی" هەموو کتێبەکانی لەکتێبخانەکەی دەرهێناو لەسەر مێزەکەی داینان. ئەو ویستویەتی بەیانیەکە بەخوێندنەوەیان بەسەر ببات. پاشان تێبینی کرد کە ئەو شتەی کە زۆرترین مانای هەبوو بۆی، لەژیانیدا نەماون: وانەکانی خەم، وەرگێڕانی چوار کارەساتەکەی لەلایەن یۆریپیدسەوە.
ڕەنگە لەشوێنێکدا لەبیری کردبێت، بەم دواییە لەکتێبی "وانەکانی خەم"دا بەکاری هێنابێت. بەڵام ئەو کتێبە بوو کە بۆ تەواوی زستانێک خوێندبوویەوە دوای مردنی کوڕە گەورەکەی، ڤینسێنت لە ساڵی ٢٠١٧، ئەو کتێبەی کە گەڕایەوە بۆی کاتێک کوڕە بچووکەکەی جەیمس لەساڵی ٢٠٢٤ خۆی کوشت.
بۆ لی باسی گرنگی ئەم رانانی کتێبانەی کارسۆن قورسە. لەوتارێکی تایبەتیدا کە ڕۆژی هەینی ٩ی تشرینی یەکەم، ڕۆژێک دوای خەڵاتەکەی کارسۆن بڵاویکردەوە، دەنووسێت تەنانەت وەسفکردنی کارەکانی وەک شتێک کە یارمەتی داوە بەردەوام بێت لەژیان، بەس نییە بۆ دەربڕینی ئەوەی کە پێشکەشی کردووە.
یەجێن لی، نوسەرێکی ناودارەو لەپەکین لەدایکبووەو ئێستا لەئەمریکا دەژی، یەکێکە لەدەنگە گرنگەکانی ئەمریکای هاوچەرخ. ڕۆمانو کورتە چیرۆکی لەسەر یادەوەری و لەدەستدان و پەیوەندییە سەختەکانی مرۆڤ نووسیوە. کتێبەکانی کە بریتین لە "هەزار ساڵ نزای باش"، "سەرگەردانەکان"و "دژە ژەهری تەنیایی"، بەچەندین زمان بڵاوکراونەتەوە.
کوڕە گەورەکەی کارسۆن، بەناوی ڤینسێنت تەمەنی شانزە ساڵ بوو کاتێک لەساڵی ٢٠١٧ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، هەروەها کوڕە بچووکەکەی بەناوی جەیمس لە ساڵی ٢٠٢٤ خۆی کوشت، لە تەمەنی نۆزدە ساڵیدا.
ئان کارسۆن بەئاشکرا باسی لەهەردوو کارەساتەکە کردووەو لەسەریان نووسیویەتی. دوای مردنی ڤینسێنت، ڕۆمانی (لەکوێ عەقڵەکان کۆتایی دێت)ی بڵاوکردەوە، کە تیایدا دایکێک لەگەڵ کوڕە مردووەکەی گفتوگۆ دەکات.
لەساڵی ٢٠٢٥دا کتێبی "ژیاننامەیی شتەکان لەسروشتدا تەنها گەشە دەکەن" بڵاوکردەوە، کە تێیدا لەگەڵ دوو منداڵەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ژیانی خۆی و ئەو واقیعەی کە دوای مردنیان هاتە ئاراوە.
لی ڕایگەیاندووە کە ڕووداوگەلێک هەن کە لەبەرامبەریدا وشەکان ناتەواون. ئەمە یەکەم شتە کە دەیناسێتەوە کاتێک هەوڵدەدات لەسەر ئان کارسۆن بنووسێت. ئەوە نزیکە لە مەحاڵەوە کە لەچەند پەرەگرافێکدا گەورەیی کارەکانی بگەیەنێت. ئەو هەوڵەکە بەراورد دەکات بەکێشەیەکی بیرکاری چارەسەرنەکراو، وەک دابەشکردنی سفر بەسەر سفردا.
ئەوەی زۆرترین پەیوەندی بەوەوە هەیە، پەیوەندی کارسۆنە لەگەڵ زماندا. ئەو دێڕێک لەکتێبی "ژیاننامەی سوور" دەهێنێتەوە یاد: "وشەکان، ئەگەر ڕێگەیان پێبدەیت، ئەوەی دەیانەوێت و ئەوەی پێویستە بیکەن".".
بۆ لی، گەورەیی کارسۆن وردە وردە لەم ئازادییەدایە. وشەکان بەویستی خۆی ناچەمێنێتەوە و هەوڵ نادات ناچاریان بکات هیچ شتێکی تایبەت بڵێن. ڕێگەیان پێدەدات ڕێڕەوی خۆیان بگرنەبەر، تەنانەت کاتێک ئازار، سەرلێشێواوی، ئارەزوو، یان شتێک دەردەبڕن کە ناتوانرێت ڕوون بکرێتەوە.
کارسۆن خۆی بەشێکی زۆری ژیانی خۆی بۆ وەرگێڕانی ئەدەبیاتی یۆنانی کۆن تەرخان کردووە. لە کتێبی وانەکانی خەمدا کە لە ساڵی ٢٠٠٦دا بڵاوکراوەتەوە، چوار شانۆنامەی "یۆریپیدس"ی وەرگێڕاوە: "هێرکۆلیس"، "هێکابی"، "هیپۆلیتۆس"و "ئەلسێستیس". لەدەستدان، توندوتیژی، ماتەمینی و بێتوانایی مرۆڤ لەکۆنترۆڵکردنی ئەوەی بەسەریان دێت، کاتێک بەکارەساتدا تێدەپەڕێت.
ئەم دەستەواژەیە لەچیرۆکی تایبەتی لیدا قورسایی تایبەتی خۆی هەیە. نووسەر چاوی لە کارەساتی کۆن ناکات بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوەیەکی دەستبکەوێت کە مردنی منداڵەکانی ئاسانتر تێبگات.
یۆجین لی بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لەخەڵاتی کارسۆن دەکات. ئەو پێیوایە هەندێک جار هەواڵی خۆشیش دادپەروەرانە دەبێت، هەرچەندە ئەوە دەگمەن بێت. ئەو دەنووسێت، نۆبڵ دان بەبلیمەتێکی ئەدەبی بێ سنووردا دەنێت.
بەڵام بۆ ئەوەی تێبگەین چی وایکردووە کارسۆن ئەوەندە تایبەت بێت، لی پێیوایە کە هیچ ستایشێکی گەورە پێویست نییە. تەنها شتێک کە مرۆڤ دەبێت بیکات ئەوەیە کە هەر کتێبێکی ئەو بکاتەوە، بۆ ئەوەی بەرگەی ئازارەکانی ژیان بگرێت.
سەرچاوە/ گاردیانی بەریتانی