ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەریاوانی لە بانگەوازێکیدا بڵاوی کردووەتەوە، لە ئێستادا نزیکەی هەزار و ٦٠٠ کەشتی بازرگانی و نەوتهەڵگر لە گەرووی هورمزدا گیریان خواردووە.
ئاوێنە: ڕێکخراوی نێودەوڵەتی دەریاوانی (IMO)، هۆشدارییەکی توند لەبارەی تێکچوونی دۆخی ئەمنی لە گەرووی هورمز دەدات، لە ئێستا نزیکەی هەزار و ٦٠٠ کەشتی لە گەرووەکەدا گیریان خواردووە و یاوەریکردنی کەشتییەکان لەلایەن هێزە دەریاییەکانەوە ناتوانێت ببێتە چارەسەرێکی هەمیشەیی.
ڕێکخراوەکە داواشی کردووە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی و کۆتاییهێنان بە مەترسییەکانی سەر گیانی ٢٠ هەزار دەریاوان چڕبکاتەوە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بەهۆی ململانێ و گرژییە سەربازییەکانەوە، ٣٢ کەشتی کراونەتە ئامانجی هێرشە مووشەکییەکان، کە گیانلەدەستدانی ١٠ کەس و برینداربوونی ١٢ دەریاوانی تری لێکەوتووەتەوە.