رێبه‌ری ره‌وتی شیعه‌ی نیشتیمانی بەتوندترین شێوە وەڵامی رەخنەگران بە 'دادگا' دەداتەوە و رەتیدەکاتەوە کە هاوکاری "دوژمنان"ی کردبێت و دەڵێت " له‌م دنیا و ئه‌و دنیاش ده‌یانده‌مه دادگا".
ئاوێنە: موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی شیعه‌ی نیشتیمانی لە پەیامێکدا وه‌ڵامی ره‌خنه‌گرانی داوه‌ته‌وه و نوسیویه‌تی "هەندێکجار، لە هەندێک کاتدا، هەندێک کەس کە ویژدانیان فرۆشتوە و دەنگیان نەبیستراوە، هەڵوێستەکانمان دەخەنە ژێر پرسیارەوە و هەندێکجار پەنا بۆ جنێو و بوختان دەبەن".
وتیشی "با ئەوان چی‌یان دەوێت لەسەر من بیڵێن، ئەگەر راستگۆبن خوا لێم خۆش بێت، ئەگەر درۆش دەکەن، خودا لێیان خۆش بێت، بەڵام ئەگەر تۆمەتباریان کردوم به‌وه‌ی كه پشتیوانی دوژمنان ده‌كه‌م یاخود دوژمنی ئەهلولبەیتم لێیان خۆش نابم، نە لەم دونیا و نە لەو دونیا، دەیانبەمه دادگا".
سەدر زیاتری وت "ئەگەر دادپەروەری رێڕەوی خۆی نەگرێتەبەر، من بەپێی یاسای شەریعە مامەڵەیان لەگەڵ دەکەم و بێدەنگ نابم بەرامبەریان، ئێمەی بنەماڵەی سەدر، یەکەمین خۆڕاگری بوین و ئێستاش واین، ئێمە عاشقی ئەهلی بەیت بوین و ئێستاش واین".
هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، "ئه‌و دو تۆمه‌ته بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەم، چونکە یەکسان بە خوێنی من و زه‌لیلبون".