وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌ران.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیری دارایی، له ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌وه ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌ران.
هه‌فته‌ی رابردو فالیح ساری، وه‌زیر ی دارایی عێراق فه‌رمانگه‌ی ژمێریاری له وه‌زاره‌ته‌كه راسپارد كه رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه ده‌وام بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی موچه ته‌واو بكه‌ن و موچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی عێراق به‌رله جه‌ژنی قوربان دابه‌ش بكرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هێشتا یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه كه ئاخۆ عێراق به‌ر له جه‌ژن موچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كات یاخود ده‌یخاته دوای جه‌ژن، له‌كاتێكدا هه‌رێم به‌نیازه دوای جه‌ژن پشكی عێراق له داهاتی نانه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌غدا بنێرێت.