دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویستیان به‌وه نییه چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنن به‌ڵام ره‌نگه "دایكی بۆمبه‌كان" كه بۆمبێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكییه له‌دژی ئه‌و وڵاته به‌كاربهێنن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ نیوز ماكس له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی بۆمبی گه‌وره له‌دژی ئێران وتی، ره‌نگه ئه‌و بۆمبه به‌كاربهێنن كه به "دایكی هه‌مو بۆمبه‌كان" ده‌ناسرێت.
ئه‌و وتی، "لە بۆمبێکی ئەتۆمیی بچوک دەچێت؛ بەڵام من چەکی ئەتۆمی بەکارناهێنم، ئێمە پێویستمان بەوە نییە. ئێمە مەزنترین هێزی ئەتۆمیین لە جیهاندا."
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌دوری زانی هێزی زه‌مینی ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی نێو خاكی ئێران بكات.
تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا متمانه‌ی به بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل هه‌یه، وتی "له راستیدا متمانەم بە هیچ کەسێک نییە. لە دنیای سیاسەتدا من متمانەم بە کەس نییە."