محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵ عاسم مونیر، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای پاكستان رایگه‌یاند، ئێران ده‌ستبه‌ری مافه‌كانی خۆی نابێت و ده‌شڵێت، هێزه چه‌كداره‌كانمان به‌شێوه‌یه‌ك خۆیان بونیادناوه‌ته‌وه له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌ست به جه‌نگ بكاته‌وه، گورزی كوشنده‌رتر له ئه‌مریكا ده‌وه‌شێنن.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ژه‌نه‌راڵ عاسم مونیر، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای پاکستان، لە تاران لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی په‌رله‌مانی ئێران کۆبوەوەو سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی کۆتاییهێنان بە جەنگ گفتوگۆیان کرد.
به‌پێی راگه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا قاڵیباف سوپاسی پاڵپشتی و هه‌نگاوه‌كانی گه‌ل و حكومه‌تی پاكستانی كردوه له قۆناغه جیاوازه‌كان به‌تایبه‌ت له كاتی شه‌ڕی ئه‌م دواییه و دانوستانەکانی دوای شه‌ڕه‌كه‌داو وتویه‌تی"ئەم په‌یوه‌ندییانه نمونەیەکی هاوکاریی باشە لە نێوان گەلان و حکومەتە ئیسلامییەکاندا کە دەکرێت ببێتە مۆدێل و پێشەنگ بۆ وڵاتانی دیکەی ئیسلامی."
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران جه‌ختیشی كردۆته‌وه "ئێمە ده‌ستبه‌رداری مافەکانی گەل و وڵاتەکەمان نابین، بەتایبەت لەگەڵ لایەنێکدا کە بە هیچ شێوەیەک ڕاستگۆ نییه‌و متمانەی پێ ناکرێت. "
وتوشیه‌تی"ئێران هەروەک چۆن بە ئازایەتی و باڵاده‌ستییه‌وه لە مەیدانی جەنگدا بەرگریی لە قەوارەی خۆی کرد، لە کایەی دیپلۆماسیشدا به هۆشیاری و هێزەوە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی ئێران و دابینکردنی بەرژەوەندییە نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وڵات هەوڵ دەدات."
قاڵیباف هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "كه‌سایه‌تییه سه‌ربازییه‌كان زیاتر لە کەسانی دیکەو باشتر لە هەموان بەهای ئاشتی دەزانن، بەڵام هەر ئەم كه‌سایه‌تییه سه‌ربازییانه‌ش هیچ کاتێک ڕێگە نادەن شکۆ و مافەکانی وڵاتەکەیان پێشێل بکرێت."
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران وتوشیه‌تی"ئێمە لە دانوستاندا بوین کە ئەمریکا جەنگی بەرپا کرد و ئێستاش دەڵێت با بۆ کۆتاییهێنانی دانوستان بکەین. لە ناو ئاگربەستێكدا بوین کە ئێوە نێوەندگیریتان تێدا کردبو، کەچی ئەمریکا بە شكاندنی به‌ڵێنه‌كانی، گەمارۆی دەریایی سەپاند و ئێستاش بەدوای لابردنی ئەو گەمارۆیەوەیە!"
قاڵیباف ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "هێزە چەکدارەکانی ئێمە لە ماوەی ئاگربەستدا بەشێوه‌یه‌ك خۆیان سەرلەنوێ بونیادناوەتەوە کە لە ئەگەری گه‌مژێتی ترەمپ و دەستپێکردنەوەی جەنگ، بەدڵنیاییەوە هێزه‌كانمان کوشندەتر و جه‌رگبڕتر له ڕۆژی یەکەمی جەنگەکە له ئه‌مریكا ده‌ده‌ن."
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لای خۆیشییه‌وه ژه‌نه‌راڵ عاسم مونیر وتویه‌تی "حكومه‌ت و میلله‌تی پاكستان باشترین هیوا و نزای خێرییان بۆ ئاینده‌ی ئێرانییه‌كان هه‌یه."
عاسم مونیر وتوشیه‌تی"من و تۆ هەردوکمان دو سەربازی گەلەکانمانین، سەربازەکان بێ گرێ و گۆڵ و بەڕاستگۆیی قسە دەکەن...دڵخۆشم لە قۆناغێکداین کە ئێران لەلایەن کەسانی هۆشیاره‌وه بەڕێوە دەبرێت کە خاوەنی تێڕوانین و دیدگایەکی باڵان."