رۆبیۆ لەبارەی دانوستان: لەوانەیە کەمێکی دیکە هەواڵێک هەبێت
  2026-05-23     

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوە دەکات کە پێشکەوتن بەدەستهاتووە لە دانوستان، بەڵام ئەو ئاشکرایکرد کە ئەگەر هەیە ئەمڕۆ "هەواڵێک" هەبێت بەڵام هێشتا "دڵنیا" نییە.


ئاوێنە: مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ هیندستان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران وتی "لەوانەیە ئەمڕۆ کەمێکی تر هەواڵێک هەبێت. لەم ساتەدا هیچ هەواڵێکم بۆ ئێوە نییە، بەڵام ڕەنگە ئەمڕۆ کەمێکی تر هەواڵ هەبێت. لەوانەشە نەبێت. هیوادارم هەبێت، بەڵام هێشتا دڵنیا نیم".

پەیوەست بە دانوستانەوە ئەو دەڵێت "پێشکەوتن بەدەست هاتووە و هەنگاوی باش نراوە. تەنانەت ئێستاش کە قسەتان بۆ دەکەم، هەندێک کار لە ئارادایە".

رۆبیۆ دووپاتیشیکردەوە "ئەگەری هەیە چ ئەمڕۆ کەمێکی تر، چ بەیانی یان چەند ڕۆژی داهاتوو، شتێکمان بۆ وتن هەبێت. بەڵام ئەم کێشەیە دەبێت چارەسەر بکرێت، هەروەک سەرۆک وتوویەتی؛ بەشێوەیەک لە شێوەکان".

وێڕای ئەوەی وەزیرەکەی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەکرد کە دەبێت پرسی پیتاندن یەکلا بکەنەوە. دەشڵێت کەلە "ئێستا کاری لەسەر دەکەین و ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت".
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×