ئیسماعیل بەقایی: سێ چوار رۆژی دیکە یەکلاکەرەوە دەبێت
  2026-05-23       242       

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تەرکیزی تاران لەو دانوستانانەی کە بە نێوەندگیریی پاکستان لەنێوان ئێران و ئەمریکادا بەڕێوەدەچێت، لەسەر کۆتاییپێهێنانە بە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن بە کۆتاییهێنان بە شەڕ "لە هەموو بەرەکاندا بە لوبنانیشەوە"، دەشڵێت "دەبێت ببینین سێ بۆ چوار ڕۆژی دیکە دۆخەکە بە کوێ دەگات!".

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی حکومیی ئێران وتی "هەر جۆرە میکانیزمێک سەبارەت بە گەرووی هورمز دەبێت لەنێوان ئێران و عوماندا لەسەری ڕێککەوت بکرێت و ویلایەتە یەکگرتووەکان هیچ پەیوەندییەکی پێوە نییە".

ناوبراو لە هەمانکاتدا ئاماژەی بەوەشکرد کە بابەتی گەرووی هورمزیش یەکێکە لەو تەوەرانەی لە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵیدا باسی لێوە دەکرێت و وتیشی ئەو بابەتانەی لە یاداشتنامەکەدا کە تاران خەریکی داڕشتنیەتی، "لە ڕووی گشتییەوە" تەرکیزیان لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕ، کۆتاییهێنان بە گەمارۆی دەریایی ئەمریکا و ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکانی ئێرانە.

وتەبێژەکەی عەباس عێراقچی جەختیکردەوە کە تاران لەم قۆناغەدا دانوستان لەسەر "وردەکارییەکانی پرسی ئەتۆمی" ناکات، ئەو دەشڵێت "هەر لەبەر ئەم هۆکارە لەم دەرفەتە کورتەدا باسی هەڵگرتنی سزاکانیش ناکرێت".

بەوتەی بەقایی، لە ئێستادا بەرپرسانی ئێران سەرقاڵی کۆتاییهێنانن بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەسەر بنەمای ١٤ خاڵەکەی پێشوو، و تێیدا ماوەی ٣٠ تا ٦٠ ڕۆژیش بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بابەتەکانی دیکە لەبەرچاو دەگیرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لەبارەی ڕەوتی دانوستانەکانەوە خۆی لە دەربڕینی گەشبینی بەدوور گرت، بەڵام ئاشکرایکرد "ڕێڕەوی گفتوگۆکان بەرەو کەمکردنەوەی خاڵە جێناکۆکەکان دەچێت و دەبێت ببینین لە سێ چوار ڕۆژی داهاتوودا دۆخەکە بە کوێ دەگات".

پێشتر ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندبوو کە تیمێکی قەتەرییە بە هەماهەنگی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان گەیشتوونەتە تاران بۆ ئەوەی "یارمەتیدەر بن" لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران و چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکان. هاوکات ئیسماعیل بەقایی ئامادەبوونی ئەو تیمە دانوستانکارەی لە ولاتەکەی پشتڕاستکردەوە.
 

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×