ترەمپ لەبارەی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ ئێران دەڵێت "بەم زووانە ڕاگەیاندنێک دێت".
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ لەتروس سۆشیال نووسیویەتی "ئێستا لە ئۆفیسی ئۆڤاڵم لەکۆشکی سپی، کە تازە پەیوەندییەکی زۆر باشمان هەبوو لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، میر شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال سانی قەتەر، سەرۆکوەزیرانی قەتەر شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم بن جابر ئال سانی، عەلی ثوادی وەزیری قەتەر، فیڵد مارشال سەید عاسیم مونیر ئەحمەد شای پاکستان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر، شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن و شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفەی بەحرەین، سەبارەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران و هەموو شتێک کە پەیوەندی بە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن بۆ ئاشتییەوە هەیە".
دەشنوسێت "تا ڕادەیەکی زۆر مامەڵەیەک بووە دانوستان، لە چاوەڕوانی کۆتاییهێنان، لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران، لەگەڵ ئەو وڵاتە جۆراوجۆرانەی کە لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە، پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد".