دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، دانوستانەکانیان له‌گه‌ڵ ئێران بە شێوازێکی ڕێکخراو و بنیاتنەرانە بەڕێوە دەچن و نوێنەرەکانی خۆی ئاگادار کردوەتەوە کە پەلە نەکەن لە ئیمزاكردنی هیچ ڕێککەوتنێک. ده‌شڵێت، پێویستە هەردولا کاتی خۆیان وەربگرن و بە دروستی رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن. ئاماژه به‌وه‌شده‌دات كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت ببنه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر پرۆفیشناڵانه‌تر و به‌رهه‌مدارتر.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی، یەکێک لە خراپترین ڕێککەوتنەکان کە لە مێژوی وڵاتەکەماندا ئەنجام درابێت، ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بو کە لەلایەن باراک حسێن ئۆباما‌و تیمه ناكارامه‌كه‌ی ئیداره‌كه‌ییه‌وه پێشنیار کرا و واژۆ کرا. ئەو ڕێککەوتنە ڕێگایەکی ڕاستەوخۆ بو بۆ ئەوەی ئێران چەکی ئەتۆمی پەرە پێبدات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتوشیه‌تی، بەڵام ئەو رێككه‌وتنه‌ی کە ئێستا لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە لەگەڵ ئێران‌دا دانوستانی لەسەر دەکرێت، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دانوستانەکان بە شێوازێکی ڕێکخراو و بنیاتنەرانە بەڕێوەدەچن و نوێنەرەکانی خۆمم ئاگادار کردوەتەوە کە پەلە نەکەن لە ئیمزاكردنی هیچ ڕێککەوتنێک، چونکە کات لە بەرژەوەندیی ئێمەدایە. گەمارۆکە به‌وپه‌ڕی هێز و کاریگەریی خۆیەوە دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی ده‌گه‌ینه رێككه‌وتن و په‌سه‌ند ده‌كرێت و واژۆ دەکرێت.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، پێویستە هەردولا کاتی خۆیان وەربگرن و بە دروستی رێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن. نابێت هیچ هەڵەیەک ڕوبدات!
تره‌مپ وتوشیه‌تی، پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كه ببێتە پەیوەندییەکی زۆر پڕۆفیشناڵانەترو بەرهەمدارتر. لەگەڵ ئەوەشدا، پێویستە ئەوان تێبگەن کە ناتوانن چەک یان بۆمبی ئەتۆمی پەرەپێبدەن یان بەدەستیبهێنن.
تره‌مپ له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا سوپاسی هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردوه كه تاوه‌كو ئێستا پشتیوان و هاوكاربون و وتویه‌شیه‌تی، ئه‌وان بە پەیوەندیکردنیان بە ده‌وڵه‌تانی ناو رێككه‌وتننامه‌ی مێژویی ئه‌براهام زیاتر گەشە به‌م هاوكارییانه ده‌ده‌ن بەهێزتریان دەکه‌ن، کێ دەزانێت، ڕەنگە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئارەزو بکات بێته نێو رێككه‌وتننامه‌كه‌وه.