بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی دانوستانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان قسه‌ی كردوه‌و هه‌ردوكیان پێداگرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێران نابێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
ئاوێنه: بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی، لەگەڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا قسەم کرد سەبارەت بە یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ کردنەوەی گەروی هورمز و دانوستانە چاوه‌ڕوانكراوه‌كان بۆ گه‌یشتن به ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران.
نه‌ته‌نیاهو وتویه‌تی"پێزانینی قوڵی خۆمم بۆ سەرۆک ترەمپ دەربڕی لەپای پابەندبونیی نەگۆڕی بەرامبەر بە ئاسایشی ئیسرائیل، لەوانەش لە کاتی ئۆپەراسیۆنه‌كان... كه هێزەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل شان بە شانی یەکتر دژی هەڕەشەکانی ئێران جەنگان."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "من و سەرۆک ترەمپ هاوڕابوین لەسەر ئەوەی کە هەر ڕێککەوتنێکی کۆتایی لەگەڵ ئێران‌دا دەبێت مەترسییە ئەتۆمییەکە لەناوببات. ئەوەش واتە هەڵوەشاندنەوەی دامه‌زراوه‌كانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یۆرانیۆمه‌ی كه پیتنێدراوه له ئێران."
به‌قسه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، تره‌مپ جەختی لەسەر مافی ئیسرائیل کردۆتەوە بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر هەڕەشەکان له هەمو بەرەکان، لەوانەش لوبنان.
نه‌ته‌نیاهو هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هاوبەشیی نێوانمان و نێوان هەردو وڵاتمان لە مەیدانی جەنگدا سەلمێنراو ئه‌مڕۆ هاوبه‌شیی نێوانمان له هه‌مو كاتێك به‌هێزتره.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "سیاسەتی منیش، وەک سیاسەتەکەی سەرۆک ترەمپ، بە پێداگری و نەگۆڕی دەمێنێتەوە: ئێران نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."