دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه ده‌داته‌وه كه لێی ده‌گیرێن له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران و ده‌ڵێت، گوێ له "دۆڕاوه‌كان" مه‌گرن، من رێككه‌وتنی خراپ له‌گه‌ڵ ئێران ناكه‌م.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تروس سۆشیاڵ وتی"ئەگەر من ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران‌دا بکەم، ڕێککەوتنێکی باش و گونجاو دەبێت، نەک وەک ئەو ڕێککەوتنەی کە ئۆباما کردی و بڕێکی بێ‌شومار لە پارەی کاشی پێشکەش بە ئێران کرد‌و ڕێگایەکی ڕون و کراوەی بۆ كرده‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی چەکی ئەتۆمی."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "ڕێککەوتنەکەی ئێمە ڕێک پێچەوانەی ئه‌وه‌ی ئۆبامایه، بەڵام هێشتا کەس نەیبینیوەو نازانێت ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی چییە. هێشتا تەنانەت دانوستانی تەواویشی لەسەر نەکراوە، بۆیە گوێ لە دۆڕاوەکان مەگرن، کە ڕەخنە لە شتێک دەگرن کە هیچ زانیارییەکیان لەسەری نییە. بەپێچەوانەی ئەوانەی پێش خۆم کە دەبو ئەم کێشەیە ساڵانێكی زۆر لەمەوبەر چارەسەر بکەن، من ڕێککەوتنی خراپ ناکەم!"