ماركۆ روبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران، له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت به‌ڵام ناكرێت له‌ماوه‌ی 72 سه‌عاتدا بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران.
ئاوێنه: ماركۆ روبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران وتی، ئێمه كاره‌كه دواخه‌یه‌ن. به‌ڵام دانوستانی ئه‌تۆمی پرسێكی ته‌كنیكی ئاڵۆزه. ناكرێت له‌ماوه‌ی 72 سه‌عاتدا بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌ئێستادا حه‌وت بۆ هه‌شت وڵاتی ناوچه‌كه پشتیوانی له رێككه‌وتن ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌و روه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌وپێش بنێین.
لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای ئه‌وه دێت كه تره‌مپ وتی، نوێنه‌ره‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه كه په‌له نه‌كه‌ن له ئیمزاكردنی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران.