دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران به‌شێوه‌یه‌كی زۆر باش به‌ڕێوه ده‌چن و ده‌شڵێت، ده‌بێت سعودیه، قه‌ته‌ر، توركیا، پاكستان، ئوردن و میسر به‌شێوه‌یه‌كی ناچاری ئیمزای رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌براهام بكه‌ن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دانوستانه‌كان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا زۆر بە باشی بەڕێوە دەچن! یان تەنیا ڕێککەوتنێکی گشتگیر بۆ هەموان له‌ئارادا ده‌بێت، یان هیچ ڕێککەوتنێک نابێت و ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ بەڵام به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر و به‌هێزتر له هه‌ر كات و هیچ كه‌سێكیش ئه‌مه‌ی ناوێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، رۆژی شه‌ممه لە کاتی گفتوگۆکانمدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه، محەمەد بن زاید ئال نەهیان سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات، تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال ثانی، ئه‌میر و محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانی، سەرۆک وەزیران وەزیر عەلی زه‌وادی له قه‌ته‌ر، فیلد مارشاڵ عاسم مونیر له پاکستان، رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، عەبدولفەتاح سیسی، سه‌رۆك كۆماری میسر، شا عەبدوڵای دوەم، پاشای ئوردن، حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، پاشای بەحرەین، جه‌ختم كرده‌وه كه دوای هه‌مو هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه زۆر ئاڵۆزه، پێویستە وەک مەرجێکی ناچاری بێت کە هەمو ئەم وڵاتانە، لانیکەم بە شێوەیەکی هاوکات، رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌براهام ئیمزا بکەن.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ئه‌و وڵاتانه‌ی باسكران بریتین له: سعودیه، ئیمارات(پێشتر هاتۆته نێو رێككه‌وتننامه‌كه(، قەتەر، پاکستان، تورکیا، میسر، ئوردن و بەحرەین(پێشتر هاتۆته نێو رێككه‌وتننامه‌كه)، ڕەنگە یەک یان دوان له‌و وڵاتانه پاساوییان هه‌بێت بۆ به‌شدارینه‌كردن و ئەوەش قبوڵ دەکرێت، بەڵام دەبێت زۆربەیان ئامادە، خۆشحاڵ بن و توانای ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه ئه‌م رێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌نه روداوێكی مێژوییتر.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌براهام بۆ ئەو وڵاتانەی کە تێیدا بەشدارن (ئیمارات، بەحرەین، مەغریب، سودان و کازاخستان) سەلماندویەتی کە هۆکاری گەشەسەندن بازدانێكی دارایی، ئابوری و کۆمەڵایەتی مەزن بوە، تەنانەت لەم کاتەی ئێستای ململانێ و جەنگیشدا، بە جۆرێک ئەندامانی ئێستای رێككه‌وتننامه‌كه تەنانەت پێشنیاری كشانه‌وه یاخود ته‌نانه‌ت راگرتنی ئه‌ندامێتیان به شێوه‌یه‌كی كاتی نه‌كردوه.
تره‌مپ وتوشیه‌تی، هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌براهام بۆ ئەو ده‌وڵه‌تانه زۆر به سود بوه‌و بۆ هەموانیش هێشتا باشتر دەبێت، هەروەها هێزو ئاشتی راسته‌قینه بۆ یەکەمجار به‌درێژایی 5 هه‌زار ساڵی رابردو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت. ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه دەبێتە بەڵگەنامەیەک کە هاوشێوەی نەبێت لە ڕێزلێناندا لە نێو سەرجەم ئەو بەڵگەنامانەی کە تا ئێستا لە هەر شوێنێکی جیهاندا ئیمزا کراون. ئاستی گرنگی و پێگەی فەرمی و کۆمەڵایەتیی ئەم ڕێککەوتنە بێ پێشینه دەبێت!
به‌قسه‌ی تره‌مپ، ئەم پرۆسەیە دەبێت به ئیمزاکردنی دەستبەجێی سعودیه و قەتەر له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌كه ده‌ستپێبكات و هەمو وڵاته‌كانی دیکەش چاو لەوان بکەن و شوێنیان بکەون. ئەگەر ئەمە نەکەن، نابێت ببنە بەشێک لەم ڕێککەوتنە، چونکە ئەوە نیشاندەری نیەتێکی خراپە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لە کاتی قسەکردنمدا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لەو سەرکردە مەزنانەی کە لە ئاماژەم پێدان، ئەوان شانازی دەکەن بەوەی کە هه‌ر کاتێک رێككه‌وتنناكه‌یان ئیمزاكردین، کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ببێتە بەشێک لە رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌براهام. ئەمە دەبێتە شتێکی زۆر نایاب.
وتوشیه‌تی، ئەمە گرنگترین ڕێککەوتن دەبێت کە هەر کام لەم وڵاتە مەزنانە، له مێژودا ئیمزای ده‌كه‌ن كه هەمیشە لە ململانێدا بون. هیچ شتێک لە ڕابردو، یان لە داهاتودا، له‌مه گرنگتر نییه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتوشیه‌تی، بۆیە، من داوا دەکەم کە هەمو ئه‌و وڵاتانه به‌شێوه‌یه‌كی ناچاری دەستبەجێ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌براهام ئیمزا بکەن و ئەگەر ئێران ڕێککەوتنەکەی خۆی لەگەڵ مندا وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئیمزا بکات، جێی شانازی دەبێت کە ئەوانیش ببنە بەشێک لەم هاوپەیمانییە جیهانییە بێ وێنه‌یه.
تره‌مپ پێشی وایه، به‌وه ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێتە ناوچه‌یه‌كی یەکگرتو و به‌هێز و گه‌شه‌سه‌ندو لە ڕوی ئابورییەوە کە ڕەنگە لە هیچ ناوچەیەکی تری جیهاندا وێنەی نەبێت!
له‌كۆتاییشدا وتویه‌تی، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م راستییه، داوا له نوێنه‌ره‌كانم ده‌كه‌م كه ده‌ست بكه‌ن به پڕۆسه‌ی وه‌گرتنی ئیمزای ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌و بۆ ئه‌ندامبونیان له رێككه‌وتنه مێژوییه‌كه‌ی ئه‌براهامدا و سه‌ركه‌وتیی ته‌واوی بكه‌ن.