محەمەد باقر زولقەدر، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، دوای دو مانگ له ده‌ستبه‌كاربونی له‌و پۆسته‌دا له یه‌كه‌م په‌یامیدا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی هیچ پاشه‌كشییه‌ك له هه‌ڵوێسته‌كانی ناكات.
ئاوێنه: محەمەد باقر زولقەدر، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له یه‌كه‌م په‌یامیدا بۆ خه‌ڵكی ئێران رایگه‌یاند، هیچ پاشەکشەیەک لە ئارادا نابێت، ئه‌م راستییه‌ش له گۆڕه‌پانی جه‌نگ و له گۆڕه‌پانی دیپلۆماسی و هاوكات خه‌ڵك له شه‌قامه‌كاندا نیشانیاندا و به‌وه‌ش شكستیان به دوژمن هێنا.
محه‌مه‌د باقر زولقه‌در له‌دوای كوژرانی عه‌لی لاریجانی، وه‌ك جێگره‌وه‌ی ناوبراو، له 24ی ئازاری ئه‌مساڵ وه‌كو سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ده‌ستبه‌كاربو.
عه‌لی لاریجانی له 17ی ئازاری ئه‌مساڵ له هێرشێكی ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له تاران كوژرا.
محه‌مه‌د باقر زولقه‌در له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختی كردۆته‌وه كه ئێستا زیاتر لە هەر کاتێکی تر، وڵات پێویستی بە یەکڕیزی و تەبایی هەیە تا ئەمریکییەکان و ئیسرائیلییه‌كان له‌و بواره‌شدا "نا‌ئومێد" بكرێن.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه "گۆڕه‌پانی یه‌كڕیزی و ته‌بایی"، "گۆڕه‌پانێكی دیكه‌ی خه‌باته"، وتویه‌تی"هەوڵی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ڕێگری‌کردن لە هەر گوتار و دەستپێشخەرییەک کە یەکڕیزی تێکبدات، ئێران بەرەو سەرکەوتنی کۆتایی دەبات."