ئاژانسی تەسنیم بڕی پارە بلۆککراوەکانی ئێران بۆ قۆناغی یەکەم ئاشکرا دەکات
  2026-05-26     

بەگوێرەی ئاژانسی تەسنیم، لە یاداشتنامە لێکتێگەیشتنە ١٤ خاڵیەکە ئێران مەرجی کردووە بۆ ئەمریکا کە بڕی ٢٤ ملیار دۆلار لە سەرمایە بلۆککراوەکانی وڵاتەکەی لەسەرەتای دانوستان ئازاد بکات.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"، لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە تیمی دانوستانکار رایگەیاند "بەپێی دەقی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی ١٤ خاڵی لەنێوان ئێران و ئەمریکادا، دەبێت بڕی ٢٤ ملیار دۆلار لە سەرمایە بلۆکەکراوەکانی ئێران لەماوەی دانوستانەکاندا ئازاد بکرێت".

وەک ئەم میدیایە وتویەتی "ئێران جەخت دەکاتەوە کە دەبێت نیوەی ئەم بڕە پارەیە لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستانەکاندا لەبەردەستدا بێت و، ئەوەی دیکەشی لەماوەی ٦٠ ڕۆژدا بگوازرێتەوە".

هەر بەگوێرەی تەسنیم، سەردانەکەی ئەمدواییەی عەباس عێراقچی و محەمەد باقر قالیباف بۆ قەتەر، بۆ ڕێککەوتن بووە لەسەر چۆنیەتی جێبەجێکردنی ئەم داواکارییە و چۆنیەتی بەدەستهێنانەوەی ١٢ ملیار دۆلار لە هەنگاوی یەکەمدا و لادانی ئاستەنگەکان.

هاوکات، ئەحمەد بەخشایش ئەردەستانی، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی پەرلەمان رایگەیاندووە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بڕیار وابوو ١٢ ملیار دۆلار لە سەرمایە بلۆککراوەکانی ئێران لەڕێگەی ڕووسیاوە داخڵ بکرێت، بەڵام ئەمریکییەکان ڕێگرییان لەو گواستنەوەیە کرد.
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×