ڕۆبیۆ: درێژکردنەوەی ئاگربەست و دانوستانەکان چەند ڕۆژێکی دیکە دەخایەنێت 
  2026-05-26     

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە درێژکردنەوەی ئاگربەست و کردنەوەی گەرووی هورمز چەند ڕۆژێکی دیکە دەخایەنێت.


ئاوێنە: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێش بەجێهێشتنی هیندستان بە ڕۆژنامەنوسانی وت "لە ئێستادا گفتوگۆیەکی زۆر دەربارەی دەقی بەڵگەنامە سەرەتاییەکە لە ئارادایە".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها جەختی کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕێککەوتنێکی خراپ قبووڵ ناکات. ئەو وتیشی "گرنگترین خاڵ لەم ساتەدا کردنەوەی گەرووی هورمزە، بەبێ ئەوەی ڕێگە بە ئێران بدرێت بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکان باج وەربگرێت".

بەوتەی مارکۆ رۆبیۆ "گەرووی هورمز دەبێت بەبێ ئاستەنگ و بەبێ باج بە کراوەیی بمێنێتەوە".

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دەدرێن کە ئەمریکا سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، هێرشی نوێی بۆسەر باشوری ئێران ئەنجام داوە و سوپای پاسدارانی ئێرانیش ئاماژە بەوەدەکات کە مافی "ڕەوا و بێ ئەملاو ئەولای" خۆی بۆ وەڵامدانەوەی هەرجۆرە پێشێلکارییەکی ئاگربەست لەلایەن ئەمریکاوە دەپارێزێت.
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×