میدیای ره‌سمی ئێران، بڵاویكرده‌وه، تاران ره‌شنوسی سه‌ره‌تایی و ناڕه‌سمیی لێكتێگه‌یشتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێگه‌یشتوه. هه‌روه‌ها به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی ره‌شنوسه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه.
ئاوێنه: میدیای ره‌سمی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، بڵاویكرده‌وه، تاران "ڕەشنوسی سەرەتایی و ناڕەسمیی چوارچێوەی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئەمریکا پێگەیشتوه."
وه‌ك میدیای ره‌سمی ئێران ئاماژه‌ی پێداوه، به‌پێی ره‌شنوسه‌كه، ئێران لە ماوەی یەک مانگدا دۆخی هاتوچۆی بازرگانی لە گەروی هورمز بۆ ئاستی پێش جەنگ دەگه‌ڕێنێته‌وه، لە بەرامبەریشدا، ئەمریکا هێزە سەربازییەکانی لە دەوروبەری ئێران دەکشێنێتەوە و گەمارۆی دەریایی هەڵدەوەشێنێتەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو كه به‌گوێره‌ی ره‌شنوسه‌كه، هەماهنگی له‌باره‌ی بەڕێوەبردنی ڕێڕەوی کەشتییەکان لەگەڵ ئێران و عومان ئەنجام دەدرێت.
عەلی باقری کەنی، جێگری سیاسەتی دەرەوەو ئاسایشی نێودەوڵەتی لە سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، پشتڕاستی کردوەتەوە کە ئێران و عومان بەشێوەیەکی هاوبەش سەرقاڵی دانوستانن لەسەر ڕێوشوێنێکی نوێ له‌باره‌ی تێپەڕبونی کەشتییەکان به گەروی هورمزدا.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه به میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی وتوه، مەرج و ڕێوشوێنەکانی تێپەڕبون به گەروی هورمزدا تەواوی جیاواز دەبێت لە رێكاره‌كانی پێش دەستپێکردنی جه‌نگ له دژی ئێثران.
وتوشیه‌تی، تا ئەو کاتەی لەسەر هەمو بابەتەکان نەگەینە ڕێککەوتن، پێمان وایە لەسەر هیچ شتێک نەگەیشتوینەتە ڕێککەوتن.
عەلی باقری كه‌نی جه‌ختی كردۆته‌وه كه یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران به‌شێك نییه له به‌رنامه‌ی كاری دانوستانه‌كان.