كۆشكی سپی ئه‌مریكا هه‌واڵێكی میدیای ره‌سمی ئێران له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ره‌شنوسی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان ئه‌مریكاو ئێران ره‌تده‌كاته‌وه‌و وته‌بێژی كۆشكی سپیش ده‌ڵێت سه‌رۆكی ئه‌مریكا ته‌نیا رێككه‌وتنێكی قبوڵ كه بۆ خه‌ڵكی ئه‌مریكا باش بێت.
ئاوێنه: ئۆلیڤیا ویلز، وته‌بێژی كۆشكی سپی له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه ئه‌مڕۆ میدیای ره‌سمی ئێرانی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ره‌شنوسی لێكتێگه‌یشتنێكی نێوان ئێران و ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، وتی، هه‌روه‌ك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتویه‌تی، دانوستانه‌كان به باشی به‌ره‌وپێشده‌چن و سه‌رۆكیش به رونی هێله سوره‌كانی خۆی دیاریكردون.
وتیشی، تره‌مپ ته‌نیا رێككه‌وتنێك قبوڵ ده‌كات كه بۆ خه‌ڵكی ئه‌مریكا باش بێت و گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكات كه ئێران هه‌رگیز چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ست نه‌هێنێت.
هه‌رچه‌نده ویلز ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه‌ی میدیای ئێرانی پشتڕاست یان ره‌تنه‌كرده‌وه به‌ڵام دواتر هه‌ژماری ره‌سمی كۆشكی سپی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس هه‌واڵه‌كه‌ی میدیای ئێرانی به هه‌ڵبه‌ستراو ناوبرد.
كۆشكی سپی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس نوسی، ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیای ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه راست نییه‌و ئه‌و یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ش كه بڵاویكردۆته‌وه، هه‌ڵبه‌ستراوه‌و نابێت هیچ كه‌سێك باوه‌ڕ به‌وه بكات كه میدیای ره‌سمی ئێران بڵاویده‌كاته‌وه.
وه‌ك میدیای ره‌سمی ئێران ئاماژه‌ی پێداوه، به‌پێی ره‌شنوسه‌كه، ئێران لە ماوەی یەک مانگدا دۆخی هاتوچۆی بازرگانی لە گەروی هورمز بۆ ئاستی پێش جەنگ دەگه‌ڕێنێته‌وه، لە بەرامبەریشدا، ئەمریکا هێزە سەربازییەکانی لە دەوروبەری ئێران دەکشێنێتەوە و گەمارۆی دەریایی هەڵدەوەشێنێتەوە.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو كه به‌گوێره‌ی ره‌شنوسه‌كه، هەماهنگی له‌باره‌ی بەڕێوەبردنی ڕێڕەوی کەشتییەکان لەگەڵ ئێران و عومان ئەنجام دەدرێت.
عەلی باقری کەنی، جێگری سیاسەتی دەرەوەو ئاسایشی نێودەوڵەتی لە سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، پشتڕاستی کردوەتەوە کە ئێران و عومان بەشێوەیەکی هاوبەش سەرقاڵی دانوستانن لەسەر ڕێوشوێنێکی نوێ له‌باره‌ی تێپەڕبونی کەشتییەکان به گەروی هورمزدا.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه به میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی وتوه، مەرج و ڕێوشوێنەکانی تێپەڕبون به گەروی هورمزدا تەواوی جیاواز دەبێت لە رێكاره‌كانی پێش دەستپێکردنی جه‌نگ له دژی ئێثران.
وتوشیه‌تی، تا ئەو کاتەی لەسەر هەمو بابەتەکان نەگەینە ڕێککەوتن، پێمان وایە لەسەر هیچ شتێک نەگەیشتوینەتە ڕێککەوتن.
عەلی باقری كه‌نی جه‌ختی كردۆته‌وه كه یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران به‌شێك نییه له به‌رنامه‌ی كاری دانوستانه‌كان.