هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، 23 كه‌شی دیكه به مۆڵه‌تی هێزه‌كانیان به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه رێگه‌ی تێپه‌ڕبون به كه‌شتی وڵاتانی نه‌یار به گه‌روه‌كه‌دا ناده‌ن.
ئاوێنه: هێزی ده‌رایی سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژی رابردودا تاوه‌كو ئه‌م ساته 23 كه‌شتی به مۆڵه‌تی هێزه‌كانیان به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون و تێپه‌ڕبونی چه‌ند كه‌شتییه‌كی دیكه‌ش تا چه‌ند سه‌عاتی داهاتو به‌رده‌وام ده‌بێت.
هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران جه‌ختی كردۆته‌وه كه رێگه به تێپه‌ڕبونی كه‌شتی وڵاتانی نه‌یاری ئێران به گه‌روی هورمزدا ناده‌ن به‌ڵام هاوكاری ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ن كه رێوشوێنه‌كانی ئێران ره‌چاو ده‌كه‌ن.
دوێنێ هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه 25 كه‌شتی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانیان به گه‌روه‌كه‌دا تێپه‌ڕبون.