دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌نجام، ئێرانییه‌كان جگه له رێككه‌وتن هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان نییه‌و له هه‌ڵوێستی لاوازیشه‌وه دانوستان ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت، با ببینین چی روده‌دات، ره‌نگه ناچار بین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ته‌واوكردنی هێرشه‌كان ره‌نگه ناچاریش نه‌بین.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی جارێكی دیكه جه‌ختی كرده‌وه كه ئێران ئێران نابێت چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت.
وتیشی، پێموایه ئێرانییه‌كان ته‌نیا ده‌یانه‌وێت بگه‌نه رێككه‌وتن، چونكه هیچ بژارده‌یه‌كی تریان نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌میانی هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران رونمانكرده‌وه كه "گه‌وره‌ترین پشتیوانی تیرۆریزم له جیهان" نابێت چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران تاوه‌كو ئێستا به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتوین، ئێمه به‌وه رازی نین، به‌ڵام رازی ده‌بین.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێران له هه‌ڵوێستی لاوازه‌وه دانوستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بینین چی روده‌دات، ره‌نگه ناچار بین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر ته‌واوكردنی كاره‌كه، یاخود ره‌نگه ناچاریش نه‌بین.
تره‌مپ جارێكی دیكه هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه پێی وایه سه‌رانی ئێران "زۆر حه‌زده‌كه‌ن بگه‌نه رێككه‌وتن."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، ئابوریی ئێران له داڕوخاندایه‌و هه‌ڵاوسان له‌و وڵاته گه‌یشتۆته 250% و پاره‌كه‌یان هیچ به‌هایه‌كی نییه‌و ته‌واوی سیستمه ئابورییه‌كه‌یان له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شاوه.