ماركۆ روبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وان رێككه‌وتنیان پێ باشتره له‌گه‌ڵ ئێران به‌ڵام له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌شتن به رێككه‌وتن، ئه‌وا سه‌رۆكی ئه‌مریكا بژارده‌ی دیكه‌ی هه‌یه.
ئاوێنه: ماركۆ روبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یدا كه له ته‌نیشت تره‌مپ دانیشبو، هاوشێوه‌ی ئه‌و جه‌ختی كرده‌وه كه ئێران هه‌رگیز نابێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی و وتیشی، ئێران گه‌وره‌ترین پاڵپشتیكاری تیرۆریزمه له جیهاندا.
روبیۆ وتیشی، تره‌مپ هه‌میشه پێی باشتر بوه پرسه‌كان له‌ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن، "با ببینین كه ئایا ده‌كرێت بگه‌ینه رێككه‌وتن یان نا. دیپلۆماسییه‌ت هه‌میشه یه‌كه‌م بژارده‌یه‌و ئێمه هێشتا كار له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كه‌ین."
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێت بگه‌ینه رێككه‌وتن، له چه‌ند كاتژمێر و رۆژانی ئاینده‌دات ده‌بینین چی به‌ره‌وپێشچونێك ده‌كرێت روبدات.
وتیشی، "ته‌نیا بۆ به‌بیرهێنانه‌وه كه جه‌نابی سه‌رۆك تۆش خۆت ئه‌مه باشتر ده‌زانیت، ئه‌گه‌ر ئه‌م رێگه‌یه ئه‌نجامی نه‌بێت، بژارده‌ی دیكه‌ت هه‌یه. به‌ڵام بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێمه ده‌مانه‌وێت ده‌رفه‌تی ته‌واو به دیپلۆماسییه‌ت بده‌ین بۆ سه‌ركه‌وتن چونكه ئێمه رێگه‌ی دانوستان و دیپلۆماسییه‌ت به باشتر ده‌زانین. ئێوه‌ش جه‌نابی سه‌رۆك خه‌ریكیت هه‌مو ده‌رفه‌تێك بۆ سه‌ركه‌وتنی دیپلۆماسییه‌ت فه‌راهه‌م ده‌كه‌یت."