دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌س كۆنترۆڵی گه‌روی هورمز ناكات و باسیش له كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران ناكه‌ن و تا ره‌فتاری ئه‌و وڵاته‌ش چاك نه‌بێت، پاره بلۆككراوه‌كانی ئازاد ناكه‌ن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كانی ئێران كه گوایه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ عومان ئیداره‌ی گه‌روی هورمز ده‌ده‌ن، وتی، بڕیار نییه كه‌س كۆنترۆڵی گه‌روی هورمز بكات. ئێمه چاودێری ده‌كه‌ین و ئاگامان لێی ده‌بێت، به‌ڵام هیچ كه‌سێك كۆنترۆڵی ناكات، ئه‌مه به‌شێكه له دانوستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێران ده‌یه‌وێت گه‌روه‌كه كۆنترۆڵ بكات، به‌ڵام هیچ كه‌سێك ناتوانێت كۆنترۆڵی بكات چونكه به‌شێكه له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و عومان-یش وه‌ك ئه‌وانی دیكه ره‌فتار ده‌كات.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا خه‌ریكی تاوتوێكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت بفرۆشێت، وتی "نه‌خێر، ئێمه له‌باره‌ی هیچ جۆره كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی سزاكان یان پێدانی پاره قسه ناكه‌ین. نه هیچ سزایه‌ك هه‌ڵده‌گیرێت و نه هیچ پاره‌یه‌ك ده‌درێت."
تره‌مپ وتیشی، ئێمه كۆنترۆڵی ئه‌و پارانه‌مان كردوه كه ئێرانییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن هی ئه‌وانه. تا ئه‌و كاته‌ی ره‌فتارێكی دروست نه‌كه‌ن، كۆنترۆڵكردنی ئه‌و پارانه به‌رده‌وام ده‌بێت، كاتێك ره‌فتارییان گونجاو بێت و كاری باش ئه‌نجام بده‌ن، رێگه ده‌ده‌ین ده‌ستیان به پاره‌كانیان بگات، به‌ڵام له ئێستادا كاری وا ناكه‌ین.