ترەمپ هۆشداری توند دەداتە تاران: هیچ فشارێکی هەڵبژاردن ناچارم ناکات ڕێککەوتنتان لەگەڵ بکەم
  2026-05-28     

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ نیگەرانییەکی بەرامبەر بە لێکەوتە سیاسییەکانی کێشە و ململانێیەکی درێژخایەن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نییە. هاوکات ڕەتیشیدەکاتەوە کە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی وڵاتەکەی ببنە هۆی ئەوەی ناچار بێت مل بۆ ڕێککەوتنێک لەگەڵ تاران بدات.

ئاوێنە: ​لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ کابینەی ئیدارەکەی لە ناو کۆشکی سپی، ترەمپ ڕایگەیاند کە سەرکردەکانی ئێران تووشی هەڵەیەکی گەورە دەبن ئەگەر پێیان وابێت هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خول، کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، فشاری بۆ دەهێنێت تاوەکو پەلە بکات لە ئەنجامدانی ڕێککەوتنێک لەگەڵیاندا.

​لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمریكا بە توندی ئاماژەی بە لێکدانەوەکانی سەرکردایەتی ئێران کرد و وتی: "ئەوان وایان بۆ دەچوو کە دەتوانن پشوودرێژتر بن لە من، دەیانگوت ئێمە دانبەخۆداگرتووتر دەبین چونکە ئەو هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی لەپێشە، بەڵام پێیان دەڵێم کە من هیچ گرنگییەک بە هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خول نادەم."

​جێی باسە، بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا، پرۆسەی هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خول لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا بەڕێوەبچێت. لەم چوارچێوەیەشدا، شرۆڤەکارانی سیاسی پێشبینی ئەوە دەکەن کە پارتی کۆمارییەکان ڕووبەڕووی ئاستەنگ ببنەوە و ئەگەری هەیە کۆنتڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە قازانجی پارتی دیموکراتەکان لەدەست بدەن.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×