فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم له‌باره‌ی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر كوێت رایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشه‌كه پێشێلكردنی ئاشكرای ئاگربه‌سته‌و هێزه‌كانیان و هاوبه‌شه‌كانیان له ناوچه‌كه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ به‌رگریكردن له خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر ئێران.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئێران موشه‌كێكی بالیستی ئاڕاسته‌ی كوێت كردوه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه به سه‌ركه‌وتویی رێگری لێكراوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌م پێشێلكارییه ئاشكرایه‌ی ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، پاش چه‌ند سه‌عاتێك هاتوه له‌وه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته به پێنج درۆن هێرشیان كردوه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكرایان له گه‌روی هورمز و ده‌وروبه‌ری دروستكردوه.
سێنتكۆم ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌سه‌ركه‌وتویی رێگرییان له هه‌ر پێنج درۆنه ئێرانییه‌كه كردوه‌و هه‌روه‌ها رێگرییشان له هه‌ڵدنای درۆنی شه‌شه‌م كردوه له شوێنێك له به‌نده‌ر عه‌باس له‌ناو خاكی ئێران.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوبه‌شه‌كانیان له ناوچه‌كه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان و له هۆشداریدان بۆ به‌رگریكردن له خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه بێ پاساوه‌كانی ئێران.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هێزه‌كانیان له وه‌ڵامی هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر خاڵێك له نزیك به‌نده‌ر عه‌باس، هێرشیان كردۆته سه‌ر سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هێرشه.
سوپای پاسدارانی ئێران جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌یه هۆشدارییه‌كی جدییه بۆ ئه‌وه‌ی دوژمن تێبگات، هیچ ده‌ستدرێژییه‌ك به بێ وه‌ڵام نابێت و له ئه‌گه‌ری دوباره‌بونه‌وه‌ی هێرشی له‌و شێوه‌یه‌دا، وه‌ڵامی ئێمه توندتر ده‌بێت و به‌رپرسیارێتی سه‌رئه‌نجامه‌كانیشی له ئه‌ستۆی ده‌ستدرێژیكاراندایه.