ئه‌و گامێشه‌ی به‌نگلادیش كه به‌هۆی لێكچواندنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ناوی لێنرابو "دۆناڵد تره‌مپ" و بڕیار بو ئه‌م هه‌فته‌یه بكرێته قوربانی، به بڕیاری حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ناكرێته قوربانی.
ئاوێنه: وێنه‌كانی گامێشه‌كه‌ی به‌نگلادیش، به‌و قژه كاڵ و زه‌رده‌ییه‌وه كه به‌لاداو بۆ به‌شی پشته‌وه‌ی سه‌ری داهێنراوه، به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبونه‌وه‌و كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌دوای خۆیدا هێنا.
گامێشه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا لێكچوێندراو ناویشی نرابو دۆناڵد تره‌مپ، ده‌رفه‌تێكی نوێی بۆ ژیان پێ به‌خشرا.

بڕیار وابو ئەم هەفتەیە لە بەنگلادیش بۆ جەژنی قوربان له ڕێوڕەسمێكدا گامێشه‌كه بکرێتە قوربانی، بەڵام دەسەڵاتدارانی وڵاته‌كه دەستوەردانیان کرد‌و كردنه قوربانی گامێشه‌كه‌یان راگرت.
زیائه‌دین مریدها، ئه‌و جوتیاره‌ی كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر گامێشه‌كه‌ی كڕیوه له‌باره‌ی ناونانی به "دۆناڵد تره‌مپ" وتی: "ئەمە تەنیا ناوێکی ڕەمزییەو ئێمە لە ڕوی خۆشەویستی و خولیاوه پێمان بەخشیوە."
زیائه‌دین مریدها وتوشیه‌تی، "برا بچوکەکەم بەهۆی قژەکەیەوە ئەم ناوەی لێنا. وێنه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵابونه‌وه‌و زۆر کەس هاتن بۆ بینینی."
خه‌ڵكێكی زۆر ڕویان لە کێڵگەکەی مریدها کردوە لە شاری نارایانگانج لە نزیک ده‌کای پایتەخت، بۆ بینینی گامێشه‌كه. مریدها وتی، گامێشەکە بەشێوەیەکی نائاسایی هێمنە و پێویستی بە چاودێری بەردەوام هەیە، لەوانەش شتنی رێك‌وپێك و خواردن پێدانی بەردەوام.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، سه‌ڵاحه‌دین ئه‌حمه‌د، وەزیری ناوخۆی به‌نگلادیش فەرمانی داوە گامێشەکە له كردنه قوربانی ببه‌خشرێت و پارەی کڕیاره‌كه بگه‌ڕێندرێته‌وه‌و ئاژەڵەکە بگوازرێتەوە بۆ باخچەی ئاژەڵانی نیشتمانی لە ده‌کای پایته‌خت.
بەرپرسێکی وەزارەتەکە وتویه‌تی "لەدوایین ساته‌كاندا بڕیاری بەخشینی گامێشەکە لە قوربانی‌کردن درا بەهۆی نیگەرانییە ئەمنییەکان و ئاستی نائاسایی گرنگیپێدانی گشتییەوە."
