ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆسی ئه‌مریكی بڵاوكرده‌وه، تیمی دانوستانكاری ئه‌مریكی و ئێرانی گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست و ده‌ستپێكردنی دانوستان له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران به‌ڵام هێشتا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندیی كۆتایی له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه نه‌داوه.
ئاوێنه: ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له زاری دو به‌رپرسی ئه‌مریكی و سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوچه‌یی به‌شدار له هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیریدا، بڵاویكرده‌وه، دانوستانکارانی ئەمریکی و ئێرانی گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر یاداشتێكی لێکتێگەیشتنی 60 ڕۆژە بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست و دەستپێکردنی دانوستان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمییه‌كه‌ی ئێران، بەڵام هێشتا دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕەزامەندیی کۆتایی لەسەر نەداوە.
بەرپرسه ئه‌مریكییه‌كان ڕایانگەیاندوە کە زۆربه‌ی بڕگه‌كانی ڕێککەوتنەکە تا رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردو هه‌ردولا له‌سه‌ریان رێككه‌وتون، بەڵام هێشتا پێویستیان بە وەرگرتنی ڕەزامەندی لە سه‌ركردایه‌تی باڵا هه‌یه.
ئه‌و بەرپرسە ئەمریکییانه كه قسه‌یان بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه كردوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئێرانییەکان دواتر گەڕاونەتەوە و ڕایانگەیاندوە، ڕەزامەندیی پێویستییان وه‌گرتوه‌و ئامادەن بۆ واژۆكردن، به‌ڵام ئێران ئەمه‌ی پشتڕاست نەکردوەتەوە.
یه‌كێك له به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه دانوستانکارانی ئەمریکی ترەمپیان لە ورده‌كارییه‌كانی ڕێککەوتنە کۆتاییەکە ئاگادارکردۆتەوە بەڵام ئەو دەستبەجێ واژوی نه‌كردوه. وتیشی"سەرۆک بە نێوەندگیرەکانی ڕاگەیاندوە کە چەند ڕۆژێکی دەوێت بۆ ئەوەی بیر لە بابەتەکە بکاتەوە."
بەرپرسه ئه‌مریكییه‌كان ڕایانگەیاندوه، یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌كه كه بۆ ماوه‌ی 60 رۆژه، هاتوچۆی دەریایی ئازاد لە ڕێگەی گەروی هورمزەوە له‌خۆده‌گرێت. یه‌كێك له به‌رپرسه‌كان وتویه‌تی، ئەمەش بە واتای ئه‌وه‌یه كه هیچ باجێکی تێپەڕبون ناسه‌ندرێت و هیچ گێچەڵپێکردنێکیش له ئارادا نابێت و هه‌روه‌ها پێویستە ئێران لە ماوەی 30 ڕۆژدا سەرجەم مینەکان لە گەروەکە لاببات.
به‌قسه‌ی یه‌كێك له به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان هه‌ر به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه، له‌به‌رامبه‌ر گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران هه‌ڵده‌گیرێت و كه ئه‌و كاره‌ش هاوكات ده‌بێت لەگەڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاتوچۆی کەشتیوانیی بارزگانی.
بەرپرسه ئه‌مریكییه‌كان هێمایان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، یاداشته‌كه پابه‌ندبونی ئێران له‌خۆده‌گرێت كه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌دات، هه‌روه‌ها لێكتێگه‌یشتنه‌وه ئه‌وه‌ش له‌خۆده‌گرێت كه یەکەمین ئەو بابەتانەی کە لە ماوەی 60 ڕۆژەکەدا دانوستانیان لەسەر دەکرێت، بریتین له چۆنیەتی ڕزگاربون لە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئاستبەرزی ئێران و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی.
به‌قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه، له‌به‌رامبه‌ردا ئەمریکا پابەند دەبێت بە تاوتوێکردنی سوککردنی سزاکان و ئازادکردنی پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران وەک بەشێک لە دانوستانەکان. یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە هەروەها گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمێک بۆ یارمەتیدانی ئێران بۆ دەستپێکردنی پێگه‌یشتنی کاڵا و هاوکارییە مرۆییەکان لەخۆدەگرێت.