وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا داوا له ئه‌مریكاو ئێران ده‌كات نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ جه‌نگ و به‌رده‌وامی به گفتوگۆكانیان بده‌ن.
ئاوێنه: ماریا زاخارۆفا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رایگه‌یاند، داوا له ئه‌مریكا و ئێران ده‌كه‌ن خۆیان به‌دوربگرن له گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌نگ و به‌رده‌وامی به گفتوگۆكانیان بده‌ن.
زاخارۆفا دوپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه هاوكار بێت له بردنه ده‌ره‌وه‌ی یۆرانیۆمی پیتێندراو له ئێران به‌ڵام ئه‌م پێشنیاره‌ی خۆی ناسه‌پێنێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتیشی، واشنتۆن تاوه‌كو ئێستا ئه‌م پێشنیاره‌ی وڵاته‌كه‌ی په‌سه‌ندنه‌كردوه.