وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌داته عومان كه به‌شداری نه‌كات له دروستكردنی سیستمێك بۆ وه‌رگرتنی باج له گه‌روی هورمز، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌یكه‌نه ئامانج.
ئاوێنه: سکۆت بێسێنت، وەزیری گه‌نجینه‌ی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی جێبەجێکردنی هیچ جۆرە سیستەمێکی وەرگرتنی باج لە گەروی هورمز قبوڵ ناكات.
سكۆت بێسێنت، له په‌یامێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی "عومان، بە تایبەتی، دەبێت بزانێت کە وەزارەتی گه‌نجینه‌ی ئەمریکا بە شێوازێکی توند هەر کەسێک یان قەوارەیەک کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ڕۆڵی هەبێت لە ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی باج لە گەروەکەدا، دەیکاتە ئامانج و هەر لایەنێکیش کە خواستی شه‌ریكایه‌تی له‌و كاره‌دا هه‌بێت، سزا دەدرێت."
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی كردۆته‌وه "دەبێت هەمو وڵاتان هەر هەوڵێکی ئێران بۆ تێکدانی ڕەوتی ئازادیی بازرگانی بەتوندی ڕەت بکەنەوە."
بێسێنت هه‌روەها نوسیویەتی کە سەردەمی "دروستکردنی ترس و تۆقاندن لە لایەن تارانەوە لە ناوچەکە و جیهاندا" کۆتایی هاتوه.
هەفتەی ڕابردوش مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان وتی، دروستکردنی سیستەمی وەرگرتنی باج لە گەروی هورمز قبوڵكراو نییه.