فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم ره‌تیده‌كاته‌وه شه‌وی رابردو هیچ فڕۆكه‌یه‌كیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه خرابێته خواره‌وه.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم له راگه‌یه‌ندراوێكی كورتدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردۆته‌وه، میدیای ره‌سمی ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردوه كه هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكییان له نزیك بوشه‌هر خستۆته‌خواره‌وه، ئه‌مه راست نییه.
وتوشیه‌تی، راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه هیچ فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی نه‌خراوه‌ته خواره‌وه و سه‌رجه‌م فڕۆكه ئه‌مریكییه‌كان سه‌لامه‌تن.
دره‌نگانی شه‌وی رابردو، میدیای ئێران بڵاویكرده‌وه كه سیستمی به‌رگریی ئاسمانی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی، به‌بێ ئه‌وه‌ی دیاری بكات كه فڕۆكه‌ی جه‌نگی یاخود فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بوه، خستۆته‌خواره‌وه.
شه‌وی رابردو چه‌ند ده‌نگێك له باشوری ئێران بیستران. به‌پێی میدیای ئێران، هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئێران بۆ هۆشداری پێدان ته‌قه‌یان له چوار كه‌شتی "سه‌رپێچیكار" كردوه له گه‌روی هورمزو رێگرییان له جوڵه‌ی هه‌ر چوار كه‌شتییه‌كه كردوه.