مه‌سعود پزیكشیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان، سوپاسی هه‌وڵه كاریگه‌ره‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كات بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
در گفتگوهایم با نخست وزیران مالزی و پاکستان برای تبریک عید سعید قربان، با تاکید بر پایبندی ایران به دیپلماسی، از مواضع انسانی مالزی و از ابتکار عمل و تلاش‌های موثر پاکستان برای رسیدن به توافق تشکر کردم. سیاست ایران گسترش همکاری با کشورهای مسلمان و همسایه در همه زمینه‌هاست.
ئاوێنه: مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند، لە گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیمدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی مالیزیا و پاکستان بۆ پیرۆزبایی جەژنی قوربان، جەختم كرده‌وه لەسەر پابەندبونی ئێران بە دیپلۆماسییه‌ته‌وه.
وتوشیه‌تی، هه‌روه‌ها سوپاسی هەڵوێستە مرۆییەکانی مالیزیا و دەستپێشخەری و هەوڵە کاریگەرەکانی پاکستانم کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.
پاكستان نێوه‌ندگیری سه‌ره‌كییه له دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا.
پزیشكیان ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، سیاسەتی ئێران گەشەپێدانی هاریكارییه لەگەڵ وڵاتانی موسڵمان و دراوسێ لە هەمو بوارەکاندا.