میدیای ره‌سمی ئێران بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردودا، 24 كه‌شتی دیكه به هه‌ماهه‌نگی هێزه ده‌ریاییه‌كانی سوپای پاسداران به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هه‌ر كه‌شتییه‌ك به‌بێ مۆڵه‌تی ئێران هه‌وڵی تێپه‌ڕبون به گه‌روه‌كه‌دا بدات، روبه‌ڕوی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی توندی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ده‌بێته‌وه.
ئاوێنه: میدیای ره‌سمی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بڵاویكرده‌وه، لە 24 کاتژمێری ڕابردودا، 24 کەشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی دەریایی سوپای پاسداران و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەمان، لە دەروازەکانی هاتنەناوەوەو چونەدەرەوەدا به گەروی هورمزدا تێپەڕیون.
وه‌ك میدیای ره‌سمی ئێران هێمای بۆ كردوه، بەپێی ڕاگەیەندراوی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، ژمارەی ئەو کەشتیانەی کە مۆڵەتیان هەیە بۆ تێپەڕبون به گەروی هورمزدا زۆر لەوە زیاترە، بەڵام بۆ ڕێگری‌کردن لە دروستبونی قەرەباڵغی دەریایی و بۆ دابینکردنی ئاسایشی ئەو کەشتیانە، دەبێت هەمو ڕۆژێک ژمارەیەکی دیاریکراو و ناسراو لەم کەشتیانە بە گەروی هورمزدا تێپەڕن.
میدیای ئێران جه‌ختیشی كردۆته‌وه "بە سەپاندنی په‌یڕه‌و و سیسته‌می ئێرانی بەسەر گەروی هورمزدا، ئاسایشی کەشتییەکان لەم گەروەدا مسۆگەر کراوە" و تێپەڕبونی کەشتییەکان بە گەروی هورمزدا بەراورد بە هەفتەکانی ڕابردو و مانگی ڕابردو، خێراییەکی زیاتری بەخۆوە بینیوە، بەڵام ئەمە بە واتای گەڕانەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ نییە.
هه‌روه‌ك جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "تا ئێستاش کەشتیی وڵاتانی نه‌یار و کەشتییە جەنگییەکان ڕێگەیان پێ‌نادرێت به گەروی هورمزدا تێپەڕن، کەشتییه‌كانی وڵاتانی دیکەش تەنیا دەبێت لەو ڕێڕەوەی بۆیان دیاریکراوەو لە کاتێکی دیاریکراودا، بە مۆڵەت و ئەو مەرجانەی کە ئێران دەیانسەپێنێت به‌م گەروەدا تێپەڕن. ئەگەر بەبێ مۆڵەتی ئێران و بەبێ ڕەزامەندی هێزی دەریایی سوپا بێنه ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران، ئەوا ڕوبەڕوی بەرپەرچدانەوەی توندی هێزە چەکدارەکانی وڵات دەبنەوە."