محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی تیمی دانوستانكاری ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان ده‌ستكه‌وته‌كان به گفتوگۆ به‌ده‌ستناهێنن به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی موشه‌كه‌كانیانه‌وه ده‌یانسه‌پێنن. پێشی وایه براوه‌ی هه‌ر رێككه‌وتنێك، ئه‌و كه‌سه‌یه كه له رۆژی دواتری رێككه‌وتنه‌كه، باشتر خۆی بۆ جه‌نگ ئاماده ده‌كات.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی تیمی دانوستانكاری ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند، "ئێمە دەستکەوتەکان به گفتوگۆ بەدەست ناهێنین، بەڵکو بە موشەکەکانمان دەیانسه‌پێنین، لە دانوستانه‌كانیشدا تەنیا ئه‌مه‌یان تێده‌گه‌یه‌نین."
قاڵیباف جه‌ختی كردۆته‌وه "هیچ متمانەیەکمان بە گه‌ره‌نتییه‌كان و قسه‌كانیان نییە، تەنیا ڕەفتار و کردەوەکان پێوەرن. هیچ هەنگاوێک پێش هەنگاوی لایەنی بەرامبەر نانێین."
به‌بڕوای سه‌رۆكی تیمی دانوستانكاری ئێران، "براوه‌ی هەر ڕێککەوتنێک، ئەو كه‌سه‌یه كه له رۆژی دواتری رێككه‌وتنه‌كه‌وه باشتر خۆی بۆ جه‌نگ ئامادە ده‌كات."