ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، هێشتا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نه‌گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن و ده‌شڵێت، پێویسته راستگۆیی ببینن له هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران.
ئاوێنه: ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئاڵوگۆڕی پەیام لەگەڵ ئەمریکا بەردەوامە و هێشتا لەگەڵ ئەمریکا نەگەیشتوینەتە ڕێککەوتن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پێویستە راستگۆیی ببینن له هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی و ئه‌وه‌ی كه ئایا راستەقینەیه یان تەنیا قسەی میدیاییە.
وتیشی، لەم قۆناغەدا سەرنجمان لەسەر کۆتایی هێنان بە شەڕە و لە ئێستادا باس لە وردەکارییەکانی پرسی ئەتۆمی ناکەین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بەپێی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان مامەڵە دەکەین نەک بەگوێرەی ئەوەی ئەمریکییەکان دەیڵێن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئێمە لەم قۆناغەدا دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمی ناکەین.
له‌باره‌ی هاتوچۆ له گه‌روی هورمز به‌قایی دوپاتیكرده‌وه، قەدەغەیە کەشتیەکانی دوژمن لە گەروی هورمز بپەڕنەوە، کەشتییە بازرگانییەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە چەکدارەکانمان لە گەروی هورمز پەڕیونەتەوە.
هه‌روه‌ها وتیشی، بەڕێوەبردنی داهاتووی گەرووی هورمز پەیوەستە بەو دەوڵەتە کەنار دەریایانەی کە هاوسنورن، ئەوانیش عومان و ئێرانن.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه لەم قۆناغەدا باس لە وردەکارییەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم و ماددە ئەتۆمییەکان ناکەن و وتیشی، هیچ لایەنێکی ڕۆژئاوایی مافی ئەوەی نییە بە زمانی خۆسەپاندن قەسمان لەگەڵ بكات.
ئه‌وه‌شی وت، ئەگەر ئەمریکا گەمارۆی دەریایی هەڵبگرێت، ئەوە بەو مانایە وازی لە چالاکییەكی نایاسایی هێناوە کە چەند هەفتەیەک لەمەوبەر دەستیپێکردووە.