ماركۆ روبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كۆتایی به ئه‌ركی تۆم باراك وه‌كو نێرده‌ی تایبه‌تی وڵاته‌كه بۆ كاروباری سوریا هات. به‌ڵام ده‌شڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تۆم باراك به‌رده‌وام ده‌بێت له گێڕانی رۆڵی سه‌ركردایه‌تی له په‌یوه‌ست به سوریا‌و عێراقه‌وه.
ئاوێنه: ماركۆ روبیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس كۆتاییهاتنی ئه‌ركی تۆم باراكی وه‌كو نێرده‌ی تایبه‌تی وڵاته‌كه بۆ كاروباری سوریا راگه‌یاند.
ماركۆ روبیۆ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، تۆم باراك، وه‌كو نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، رۆڵێكی زۆر بایه‌خداری گێڕاوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتوشیه‌تی، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ئه‌ركه‌ی تۆم باراك له ئێستادا كۆتایی دێت، به‌ڵام ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له گێڕانی رۆڵی سه‌ركردایه‌تی له ئیراده‌ی تره‌مپ له په‌یوه‌ست به سوریا‌و عێراقه‌وه، له‌و ناوچه‌یه‌ی كه شاره‌زایی، په‌یوه‌ندی و تێگه‌یشتنه‌كانی ئه‌و بۆ سیاسه‌تی "پێش هه‌مو شتێك ئه‌مریكا" ده‌بێته مایه‌ی به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین ده‌ستكه‌وت بۆ وڵاته مه‌زنه‌كه‌مان.